وردترین زانیاری له باره‌ی یارییه‌كانی خولی پله‌یه‌كی كوردستان بخوێنه‌وه
سبه‌ی یارییه‌كانی دواقۆناخی خوله‌كه ده‌ست پێده‌كاته‌وه

بریاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه له قۆناخی كۆتایی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان كه 4 یانه‌ی له‌خۆگرتووه یارییه‌كانی ئه‌م قۆناخه ده‌ست پێبكاته‌وه، كه تێدا دوو یاریی له كات 4:00ـی ئێواره به‌ڕێوه ده‌چن.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ـ سیروانی نوێ
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی میوانداریی یانه‌ی گازی باكووری شاری كه‌ركووك ده‌كات، ئه‌م یارییه تاقیكردنه‌وه و ده‌رفه‌تێكی باش ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پیشمه‌رگه‌كان بۆ نێو كه‌ش و هه‌وای ململانێیه‌كان، به‌و پێیه‌ی له یاریی رابردوو لێدانێكی كوشنده‌یان به‌ركه‌وت كاتێك به‌رامبه‌ر له دێربی شاری سلێمانی به‌رامبه‌ر سیروانی نوێ تووشی شكست بوون.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی گازی باكوور ئه‌م وه‌رزه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ڕێكخراو چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی له شاره‌كانی كوردستان كۆكردۆته‌وه و به ڕاهێنه‌رایه‌تی عه‌بدوڵڵا مه‌حموود تیپێكی تۆكمه‌یان دروست كردووه و نزیكترین ڕكابه‌رن بۆ گه‌یشتن به خولی نایابی كوردستان.
كۆیه ـ سیروانی نوێ
یانه‌ی كۆیه ئه‌م وه‌رزه به ئه‌سپه‌ڕه‌شه‌كه‌ی خولی پله‌یه‌ك ناسراوه، له میژووی ئه‌و شاره‌دا هیچ كاتێك یانه‌ی كۆیه هێنده‌ی ئه‌م وه‌رزه به‌هێز نه‌بوونه و به زه‌حمه‌ت ئاوڕ له شكست ده‌ده‌نه‌وه، یانه‌ی گازی باكوور هه‌فته‌ی رابردوو به كۆمه‌ڵێك یاریزانی خاوه‌ن ئه‌زموون و دیار زۆر به ئه‌سته‌م به لێدانێكی سزا له‌و یانه‌یه برده‌وه و دوای یارییه‌كه‌یش یاریزانی كۆیه نیگه‌رانیان له ئاستی ناوبژیوان ده‌ربڕی و بڕیاره‌ی هه‌ژماركردنی سزایه‌كه‌یان به به سته‌م وه‌سف كرد، ته‌نانه‌ت عه‌بدوڵڵا مه‌حموودی راهێنه‌ری گازی باكووریش نه‌یشارده‌وه كه ئاستی یانه‌كه‌ی له‌و یارییه باش نه‌بوو، دانی به‌وه‌یش دانا كه كۆیه ئاستێكی باشتریان پێشكه‌ش كردووه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سیروانی نوێ هیوایه‌كی زۆری بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ خولی نایاب هه‌یه، ئه‌وان چاك ده‌زانن ئه‌گه‌ر له‌م یارییه له كۆیه نه‌به‌نه‌وه تووشی زه‌حمه‌تی و نائومێدی ه‌ده‌بنه‌وه.
خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016 بە بەشداریی 15 یانە كە بە سەر 3 كۆمەڵه دابەش كراوە به‌ڕێوه چوو، له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان 4 سه‌ركه‌وتن و یانه‌كانی بروسك و سێمێلیش ماڵئاواییان له خوله‌كه كرد و بۆ خولی پله‌دوو دابه‌زین، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان كه یانه‌ی بروسكه هه‌ر له ده‌سپێكی خوله‌كه كشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند.