لاڤرۆڤ: ناردنی هێزی ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا ھەڵەیەکی گەورەیه‌

مه‌به‌ست له‌ ناردنی ئه‌و هێزه‌ له‌ناوبردنی ئه‌سه‌ده‌

K24 - هه‌ولێر:

وەزیری دەرەوەی رووسیا رایدەگەیەنێت، ناردنی ھێزی ئەمریکا بۆ سووریا، کارێکی ناشەرعییە و ئامانجیش لە رەوانەکردنی ئەو ھێزە، بۆ لەناوبردنی رژێمی ئەسەدە.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ، رۆژنامەیەکی سویدی، دەڵێت: "ناردنی ھێزی ئەمریکی بۆ سووریا بەبێ رەزامەندی حکومەتی سووریا، کارێکی ناشەرعییە و ھەڵەیەکی گەورەشە".

ھەروەھا وەزیری دەرەوەی رووسیا، دەڵێت: "چەندینجار بەرپرسانی ئەمریکی ئاگادارکردووەتەوە کە ناردنی ھێز بۆ سووریا کارێکی ھەڵەیە".

هه‌روه‌ها گوتیشی: "ھەروەکو چۆن رەزامەندی حکوومەتی عێراقیان بەدەستھێناوە بۆ ناردنی ھێز، پێویست بوو ئەمریکا رەزامەندی حکوومەتی دیمەشقی لەسەر ئەو بڕیارە وەربگرتایە".