ئێران له‌سه‌ر رووداوه‌كانی عێراق هاته‌ده‌نگ
داوا ده‌كات هاوكاری عێراق بكرێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، بۆ ده‌رچوون له‌و ره‌وشه ناهه‌مواره‌ی عێراق تێیكه‌تووه، هاوكاری بكه‌ن.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، پێویسته هاوكاری حكوومه‌ت و گه‌لی عێراق بكرێت و بۆ ده‌رباز بوون له‌و قه‌یران و كێشه ناوخۆییانه، رێگایه‌كی "لۆژیكی و عه‌قڵانی" بدۆزرێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی "كونا"ی كوه‌یتی، له زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه، له میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ یان كۆبیش، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه له عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ئێستای عێراقه، بوونی گرووپ و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه له‌و وڵاته‌دا.
زه‌ریف ره‌خنه‌ی له هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گرت و گوتی: "تێڕوانینی وڵاتانی زلهێز بۆ عێراق، وه‌ك عێراقییه‌كان نییه، به‌ڵكو به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه له ناوچه‌كه به‌گشتی".