دوو تەقینەوە شارێکی باشووری عێراقیان کردە ئامانج

K24-هەولێر
دوو تەقینەوە ئەمڕۆ یەکشەممە شاری سەماوەیان لە پارێزگای موسەننا باشووری عێراق کردە ئامانج و بەپێی زانیارییەکان دەیان کوژراو و برینداریان لێکەوتووەتەوە.
چەند شایەد حاڵێک و سەرچاوە ئەمنییەکان رایانگەیاند: ئەمڕۆ دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراو لە نزیکی دادگای فیدڕاڵیی تێهەڵچوونەوەی موسەننا لە شاری سەماوە تەقینەوە".
چالاکوانان چەند وێنەیەکی شوێنی تەقینەوەکانیان بڵاوکردەوە و تێیاندا دیارە کە دووکەڵ لە ئاسمانی شوێنی تەقینەوەکاندا بەرزبووەتەوە و بەپێی ئاژانسی هەواڵدەری رۆیتەرز تەقینەوەکان بوونەتە هۆی کوژرانی 32 کەس و برینداربوونی 75ی دیکە.
هاوکات رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی هەردوو تەقینەوەکە راگەیاند.
ئا: ئا ، ف