ئارام شێخ محه‌مه‌د: هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شداری سیاسی كورد له به‌غدا ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه
یه‌كڕیزی كورد له به‌غدا بووه‌ته جێی سه‌رنجی هه‌موولایه‌ك
K24 - هه‌ولێر:
ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌وان شانازی به‌و یه‌كڕیزییه ده‌كه‌ن كه له به‌غدا هه‌یه.
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ 1ی ئایاری 2016، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "له‌لایه‌نێكی دیاریكراوه‌وه هه‌وڵدرا و هێرشكرایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق".
هه‌روه‌ها گوتی: "پێشنیاز ده‌كه‌ین بۆ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق هه‌ڵپه‌سێرین، تا ئه‌و كاته‌ی ته‌وافوق و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه جێبه‌جێ ده‌كرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ناوی هاوپه‌یمانی فراكسیۆنه كوردستانییان، رووداوه‌كانی دوێنیان مه‌حكووم كردووه و گوتی: "فێرنه‌بووینه له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان هیچ شتێك به‌سه‌ر ئێمه‌دا بسه‌پێنن".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه وه‌كو كورد ناچینه ژێرباری هیچ كه‌س و حزب و لایه‌نێك، ئه‌وه‌ی بمانه‌وێت وه‌كو كورد ده‌یكه‌ین و ته‌نانه‌ت ئاماده‌ین گیانی خۆشمان ببه‌خشین".
هه‌روه‌ها سوپاسی فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی عێراق و فه‌وجی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد، كه ئه‌ركی پاراستنی په‌رله‌مانییان له ئه‌ستۆدا بووه و یارمه‌تییان داون.