هۆكاری هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌ زاری نوێنه‌رانه‌وه‌

په‌رله‌مانتاران چۆنیه‌تی گه‌یشتنه‌وه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان باس ده‌كه‌ن

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/f8c06b0b-28f4-460d-808f-efadb497639b/geranawai%20perlamantaran.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

سەرجەم ئەو پەرلەمانتارە کوردانەی لە نێو باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گیریان خواردبوو، شه‌وی رابردوو بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، جگە لە پەرلەمانتارە کوردەکان، چه‌ند پەرلەمانتارێكی عەرەبیش بۆ پاراستنی گیانیان بە ھەمان فڕۆکە گەیشتنە ھەولێر. 

لە درەنگانێکی شەودا ئەو پەرلەمانتارە کوردانەی لە بەغدا و لەنێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گیریان خواردبوو، بە سەلامەتی گەیشتنەوە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، ئەو فرۆکەیەی پەرلەمانتارە کوردەکانی لە دەستی خۆپیشاندەران رزگار کرد، حکومەتی ھەرێمی کوردستان دابینی کردبوو، دوای نیشتنەوەی فرۆکەکە پەرلەمانتارە کوردەکان دڵنیایی ئەوەیان دایە کەناڵەکانی راگەیاندن کە سەرجەمیان سەلامەتن .

ئەو کاتەی فرۆکە تایبەتەکەی حکومەتی ھەرێم گەیشتۆتە فرۆکەخانەی بەغدا، ژمارەیەک پەرلەمانتاری عەرەبیش بە نیاز بوونە بەغدا جێ بھێڵن، بۆیە پەرلەمانتارە کوردەکان بریاریان داوە سەرجەمیان لەگەڵ خۆیان بھێننەوە ھەرێمی کوردستان و تا بارودۆخی بەغدا ئاسایی دەبێتەوە لێرە بپارێزرێن .

لە دانیشتنی ٣٠/٤ ی پەرلەمانی عێراق چاوەرێ دەکرا حەیدەر عەبادی لە پەرلەمان ئامادەبێت، بەڵام کاتێک پەرلەمانتاران زانیویانە عەبادی ئامادەی دانیشتنەکە نابێت، فراکسیۆنە کوردستانیەکان و بەشێکی فراکسیۆنەکانی دیکەی پەرلەمانی عێراق ھۆڵی پەرلەمانیان جێھێشت، ئەمەش وای کرد نیسابی یاسایی دانیشتنەکە تەواو نەبێت، بۆیە سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنی پەرلەمانی بۆ ھەفتەی داھاتوو دوا خست، کە بە دڵی خۆشیاندەران نەبوو، دوای چەند خوولەکێك خۆپیشاندەران گه‌یشتنه‌ ناوچەی سەوزی بەغدا و پەرلەمانی عێراقیان بە تەواوی کۆنترۆل کرد.