زیدان: ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه یاریی كۆتایی كاره‌سات ده‌قه‌ومێت
باس له پلانه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ده‌كات
زیدان له پرێس كۆنفرانسێكدا باسی له بارودۆخی یانه‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند كه كریستیانۆ بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به ته‌واوه‌تی ئاماده‌یه و ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ كاره‌سات ده‌قه‌ومێت.
ده‌قی قسه‌كانی زیدان كه له رۆژنامه‌ی ئاس بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: كریستیانۆ هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر نییه و به‌ڕێژه‌ی 100% له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاریی ده‌كات، به‌ڵام بێنزیما و كاسێمیرۆش بارودۆخیان به ته‌واوه‌تی جێگیر نییه، بۆیه نامه‌وێت سه‌ركیشی بكه‌م، بۆیه بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی دوورم خستونه‌ته‌وه.
له باره‌ی شوێنگره‌وه‌ی كاسێمیرۆ، زیدان ده‌ڵێت: یاریزانی دیكه‌مان هه‌یه كه ده‌توانێت هه‌مان كاری كاسێمیرۆ بكات، به‌شداریی به هه‌ر یاریزانێك بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بكه‌م، ده‌بێت له‌وه تێ بگات كه هه‌مان ئه‌ركی كاسێمیرۆ جێ به‌جێ بكات.
له كۆتاییدا، زیدان ده‌ڵێت: ئێمه له باشترین بارودۆخداین وهێشتا هیچ نازناوێكمان نه‌بردۆته‌وه، به‌ڵام پلانی تایبه‌تیمان هه‌یه كه بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به باشترین شێوه له دژی مانچێسته‌ر سیتی ده‌ربكه‌وین، ئێمه ده‌مانه‌وێت بگه‌ینه یاریی كۆتایی، ئه‌گه‌ر نه‌توانین بێگومان كاره‌سات ده‌قه‌ومێت.