نێچيرڤان بارزانى: پێشمه‌رگه‌ سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێناوه‌

سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانی، بە بۆنەی سەركەوتنیان بەسەر چەكدارانی داعشدا دەستخۆشی لە ھێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/438136ee-21e9-4ef7-a062-4f175540153e/nb%20u%20peshmarga.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانی، بە بۆنەی سەركەوتنیان بەسەر چەكدارانی داعشدا دەستخۆشی لە ھێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد.

ئه‌مڕۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ توانيان به‌رپه‌رچى په‌لاماره‌كانى داعش له‌ سنوورى تلسقۆف بده‌نه‌وه‌ و ناوچه‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن.

له‌و باره‌يه‌وه‌، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى رايگه‌ياند، پێشمەرگە سەركەوتنێكی دیكەی گەورەی بەدەستھێناوە.

سه‌باره‌ت به‌ شه‌هيده‌كانيش، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە كەسوكاری پێشمەرگە شەھیدەكان كرد و ھیوای چاكبوونەوەی بۆ برینداران خواست.