له گوێڕ چوار پهلامارى داعش تێكشكێندران
جگە لە تلسقۆف لە ماوەی چوار رۆژدا لە بەرزاییەکانی تەلوەرد و گوندی ئەبوو شیتە لە میحوەری گوێڕیش چوار هێرشی داعش تێکشکێندراون.
K24 – ههولێر:
جگە لە تلسقۆف لە ماوەی چوار رۆژدا لە بەرزاییەکانی تەلوەرد و گوندی ئەبوو شیتە لە میحوەری گوێڕیش چوار هێرشی داعش تێکشکێندراون.
فەرماندەكانی پێشمەرگە دەڵێن، لەو هێرشانەدا داعش ژمارەیەك خۆكوژی بیانی ناردووە بۆ ھێرشكردنە سەر ھێزی پێشمەرگەی كوردستان، بەڵام پێشمەرگە بەرپەرچی ئەو ھێرشانەی داوەتەوە و چەندین خۆكوژی داعش لەو میحوەرانەش كوژراون.
چوار رۆژە داعش لە بەرزایيەکانی وەردەك و گوندی ئەبوو شیتە توشی شکانێکی گەورە دەبێت.
لە گوندی ئەبوو شیتە دوای نزیک پێنج كاتژمێر شەڕ کردن چەکدارانی داعش توشی شکست بوون پێشمەرگە لە نێو 3 هەزار مەتری ژێر دەستەڵاتی داعشدا چەند خۆ کوژێکی داعشی تەقاندەوە.
داعش لە گوندی ئەبوو شیتە دوای شکستی رێگاکانی بۆمبڕێژ کردبوو ئەمەش رێگەی هێرشی هێزەکانی پێشمەرگەی هێواشتر کردبوویەوە.
هەمان شێوەی گوێڕ داعش چوار رۆژە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بەرزایيەکانی وەردەك دەدات هێزى پێشمەرگەش لەو چوار هێرشەیدا بێ زیان هێرشەکانی داعش شکست پێ دێنێت.
بەپێ زانیاریەکانی فەرماندەکانی پێشمەرگە داعش لەم چوار رۆژەدا خۆکوژی بیانی بۆ هێرشەکان بەکار دێنێت و لەو چوار رۆژەشدا ژمارەیهک خوکوژی بیانی کوژراون.