كوردستان 24 وه‌ك يه‌كه‌م كه‌ناڵ ديمه‌نى رزگاركردنى تلسقۆفى بۆ جيهان گواسته‌وه
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به پاڵپشتی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان توانیان شكست به ھەموو هێرشه‌كانی داعش بهێنن و شاره‌دێی ته‌لسقۆف به ته‌واوی كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به پاڵپشتی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان توانیان شكست به ھەموو هێرشه‌كانی داعش بهێنن و شاره‌دێی ته‌لسقۆف به ته‌واوی كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه. كوردستان بیست و چوار وه‌ك یه‌كه‌م كه‌ناڵ له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگەی كوردستان چووه ناو ته‌لسقۆف و دیمه‌نی راسته‌وخۆی شه‌ڕەكانی گواسته‌وه، لە وێنەكاندا گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی ئه‌و زیانانەی بەر داعش كەوتوون پیشاندەدرێت.