سەربازێكی ئەمریكا لە تەلەسقوف كوژرا

ئاشتۆن كارتەر: لە نزیك ھەولێر كوژراوە"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/e76accf0-c578-403a-a874-04c680b7c46a/Carter%20Sarbazi%20Amriki.ism/manifest

K24 - ھەولێر

وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ئەندامێکی تیمی تایبەتی چاودێری سەربازی ئەمریکی لە ھەرێمی كوردستان كوژراوە، سەرچاوەیەكی سەربازیش دەڵێ، ئەو سەربازە لە تەلەسقوف كوژراوە.

ئاشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگری ئەمریكا لەمیانی بەشداریکردن لە مەراسیمی بنکەی سەربازیی ئەمریکی لە شتوتگارتی ئەڵمانیا رایگەیاند: "ئەندامێکی تیمی تایبەتی چاودێری سەربازی وڵاتەكەی لە نزیك ھەولێر كوژراوە".

وەزیری بەرگری ئەمریكا ئەوەشی خستوەتەڕوو: "ئەو سەربازەی ئەمریكا لەشەڕدا کوژراوە".

سەرچاوەیەکی سەربازی لە سنووری تەلەسقوف، بە (کوردستان24)ی راگەیاند: "ئەو ئەندامە ئەمریکییە لە تەلەسقۆف کوژراوە".

لە دوای دەستپێکردنی شەڕی داعشەوە لە ساڵی 2014، ئەمە سێیەمین سەربازی تیمی سەربازی ئەمریکییە لە عێراق گیان لە دەست بدات.