نهێنی سهردانی سهدر بۆ ئێران ئاشكرا دهبێت
بزانه پاساوی سهدر بۆ ئێران چ بووه؟
K24 - ههولێر:
دوای ئەوەی چەندینجار باس لە سەردانەکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر کرا بۆ ئێران، دواتریش لەلایەن چەند میدیایەکی نزیك لەو رەوتە رهتكرایهوە، بهڵام رۆژنامەی "شەرقولئەوسەت" له ژمارهی ئهمڕۆیدا، بڵاوی کردووهتەوە، دوو رۆژ لەمەوبەر موقتهدا سەدر، سەردانی تارانی کردووە، بەمەبەستی پۆزش هێنانەوە لەبەرامبەر وتنەوەی دروشمی دژ بە ئێران لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی بەغدا.
سەرەنجام، رۆژنامەی "شەرقولئەوسەت"ی چاپی لەندەن، پەردەی لەسەر سەردانەکەی موقتەدا سەدر بۆ ئێران هەڵماڵی و ئاشکرای کرد کە سەردانەکە بۆ پۆزش هێنانەوە بووە، لە پای وتنەوەی چەند دروشمێکی دژ بە ئێران لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی گۆڕەپانی ئاهەنگەکان لە شاری بەغدا.
"شەرقولئەوسەت" نووسیویەتی:" لە کاتی سەردانەکەی سەدڕ، لە فڕۆکەخانە لەلایەن عەلی شەمخانی، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانەوە پێشوازی لێکراوە، ئەمەش وەک نامەیەکە کە تاران سەدڕ لە بیر ناکات و بایەخی پێدەدات".
کۆی سەرکردەی شیعەکانی عێراق نایانەوێت، دڵی ئێران لە خۆیان بڕەنجێنن، چونکە کاریگەری ئێران، بەسەر عێڕاقەوە لە سەرجەم بوارەکاندا رەگی داکوتاوە.
لەلایەکی دیکەوە، قەیس خەزعەلی، دامەزرێنەری عەسائیب ئەهلولحەق و نزیک لە سەدڕ، رایگەیاند: "ئەوانەی دژایەتی ئێران دەکەن، رەوتی سەدڕ لێییان بێبەرییە".
پێشتریش، کوتلەی ئەحڕاڕی سەربە رەوتی سەدڕ، سەردانی موقتەدا سەدری بە شتێکی ئاسایی ناوبردبوو، بەبێ ئەوەی راستی سەردانەکە دووپات بکاتەوە.