بان كی-موون: به‌هۆی حه‌له‌ب متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كه‌وتووه‌ته ژێر هه‌ڕه‌شه
360 فه‌رمانبه‌ری ته‌ندروستی كوژراون و 250 نه‌خۆشخانه تۆپباران كراون
K24 - هه‌ولێر:
سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان تۆپبارانكردنی شاری حەلەب به پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان وه‌سف ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و كاره ھەڕەشەیه بۆ سەر متمانەی ئەنجوومەنی ئاسایش.
بان كی مون سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، كوشتنی زیاتر لە 360 فەرمانبەری تەندروستی و تۆپبارانكردنی زیاتر لە 250 نەخۆشخانەو نەبوونی كەرەستە پزیشكییەكان، پێشێلكاریی یاسا نێودەوڵەتییەكانە.
راشیگەیاند، حكوومەتی سووریا كەرەستە پزیشكییەكان بە ئەنقەست لە ناو كاروانی ھاوكارییە نێودەوڵەتییەكان دەردەھێنێت و خەڵكی لە چارەسەری پزیشكی بێبەش دەكات.
زیاتر لە دوو ھەفتەیە شاری حەلەب لە لایەن حكوومەتی سووریا تۆپباران دەكرێت و خەڵكێكی زۆری سڤیل بهھۆیەوە بوونەتە قوربانی.