له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، یانه‌كانی خاوه‌ن یاریگه هه‌فته‌یه‌كی خراپیان تێپه‌ڕ كرد

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له قۆناخی كۆتایی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان دوو یاریی به‌ڕێوه چوون، یانه‌كانی میواندار و خاوه‌ن یاریگه هه‌فته‌یه‌كی ناخۆشیان به‌ڕێ كرد، به‌وپێیه‌ی هه‌موو شتێك به‌سوودی تیپی میوان كۆتایی هات، هه‌ڵبه‌ت گۆڕانكاریش له ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه ڕوویدا، یانه‌ی سیروانی نوێ لوتكه‌ی به گازی باكوور چۆل كرد.
سیروانی نوێ گه‌شتێكی خۆشی بۆ كه‌ركووك كرد
یانه‌ی سیروانی نوێ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گازی باكوور گه‌شتی شاری كه‌ركووكی كرد و به بردنه‌وه‌ش گه‌ڕایه‌وه، یارییه‌كه‌شی به 2 گۆڵ به‌رانبه‌ر تاكه گۆڵێكی لێ برده‌وه له لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌شی هێنایه خواره‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌یش یانه‌ی سیروانی نوێ به 6 خاڵ هاته سه‌رلیستی كۆمه‌ڵه‌كه و گازی باكووریش به 4 خاڵ بۆ خانه‌ی دووه‌م دابه‌زی.
نوێنه‌ره‌كه‌ی حاجی قادری كۆیی هیوایان بۆ گه‌ڕایه‌وه
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له نێو یاریگه‌ی خۆی و له به‌رده‌م هانده‌رانی ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی كۆیه بوویه‌وه، یارییه‌كه‌یش به یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات.
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له خوله‌كی 7 له ڕێگه‌ی یاریزان (عه‌لا عه‌زاب) پێشكه‌وت.
له گێمی دووه‌م یارییه‌كه گۆڕانكاری و ڕووداوی زۆری به‌خۆیه‌وه بینی، له خوله‌كی 51 ده‌ریا عومه‌ر كاپتنی یانه‌ی كۆیه ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، كاتێك به لێدانی سه‌ر یارییه‌كه‌ی هێنایه‌وه خاڵی سه‌ره‌تا.
یانه‌ی پێشمه‌رگه فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر تیپی به‌رانبه‌ر ده‌ست پێكرد، له خوله‌كی 89 ئارێز ئاری گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، ئه‌گه‌رچی پێشمه‌رگه زۆر له بردنه‌وه نزیك بوون، به‌ڵام له دواخوله‌كی زیادكراوی یارییه‌كه لێدانێكی كوشنده‌یان به‌ركه‌وت كاتێك (ڕه‌وا عه‌بدولره‌زاق) گۆڵێكی جه‌رگبڕی له پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی تۆمار كرد، به‌م ئه‌نجامه‌یش هه‌ردوولا خاڵه‌كانیان به یه‌كسانی له نێوان خۆیاندا دابه‌ش كرد. یانه‌ی كۆیه به 4 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌م و پێشمه‌رگه‌ش به ته‌نیا 2 خاڵ له خانه‌ی كۆتایی جێگیر بوو.