ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى خورماتوو: حه‌شدى شه‌عبى ئاڵاى كوردستان داده‌گرێت

دواى رێككه‌وتنى ئاگربه‌سته‌وه‌ ماڵى پێنج هاووڵاتى كورد سووتێنراوه‌ و ئاڵاى كوردستانيش له‌ شارۆچكه‌كه‌ ده‌هێنرێته‌ خواره‌وه‌.

K24 – خورماتوو:

چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى سێ به‌شى شارۆچكه‌ى خورماتوويان به‌ده‌سته‌وه‌يه‌وه‌ و له‌ دواى رێككه‌وتنى ئاگربه‌سته‌وه‌ ماڵى پێنج هاووڵاتى كورد سووتێنراوه‌ و ئاڵاى كوردستانيش له‌ شارۆچكه‌كه‌ ده‌هێنرێته‌ خواره‌وه‌.

له‌ ميانى لێدوانيدا بۆ كوردستان 24، ئه‌حمه‌د نفووس، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى شارۆچكه‌ى خورماتوو، رايگه‌ياند، هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ى رێككه‌وتنى ئاگربه‌ست واژوو كرا، له‌ دوورى 200 تا 300 مه‌تر له‌ بيناى قائيمقامييه‌تى شارۆچكه‌كه‌ حه‌شد ماڵى هاووڵاتييه‌كى كورديى به‌ ناوى عه‌بدوڵڵا محه‌ممه‌د لال عه‌زيز سووتاند و له‌ چه‌ند رۆژى رابردووشدا له‌ گه‌ڕه‌كى عه‌سكه‌رى ماڵى چوار هاووڵاتى كورد سووتێنراون.

ئه‌حمه‌د نفوس، گوتيشى: ئێستا ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر سايلۆى شاره‌كه‌ و نه‌خۆشخانه‌ و فه‌رمانگه‌ى كشتوكاڵ هێنراوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ئه‌وه‌شى پرسى: ئه‌گه‌ر خورماتوو كوردستانييه‌ بۆچى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستانى تێدا قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.

ئه‌حمه‌د نفووس ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كرد، سێ به‌شى شارۆچكه‌ى خورماتوو له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى حه‌شدى شه‌عبييدايه‌ و له‌ كۆى 1604 پۆليس و 98 ئه‌فسه‌ر، ته‌نيا 3 ئه‌فسه‌ر و 200 پۆليسيان كوردن و زۆرينه‌ى فه‌رمانگه‌ حكومييه‌كان له‌وانه‌ فه‌رمانگه‌ى بارى شارستانى و تاپۆ و هه‌واڵگرى و كارتى زانيارى  هيچ فه‌رمانبه‌رێكى كورديان تێدا نييه‌.

كوردستان 24 پرسى سووتاندنى ماڵى ئه‌و هاووڵاتييانه‌ى له‌ لايه‌ن حه‌شدى شه‌عبييه‌وه‌ رووبه‌ڕووى قائيمقامى خورماتوو شه‌لال عه‌بدول كرده‌وه‌، به‌ڵام ناوبراو ره‌تيكرده‌وه‌ رووداوى له‌و جۆره‌ روويان دابێت و هه‌واڵى پێشێلكارييه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به‌ قسه‌ى هه‌ڵبه‌ستراو له‌قه‌ڵه‌مدا.

ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى خورماتوو: حه‌شدى شه‌عبى ئاڵاى كوردستان داده‌گرێت
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى خورماتوو: حه‌شدى شه‌عبى ئاڵاى كوردستان داده‌گرێت
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى خورماتوو: حه‌شدى شه‌عبى ئاڵاى كوردستان داده‌گرێت
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى خورماتوو: حه‌شدى شه‌عبى ئاڵاى كوردستان داده‌گرێت