به ڤیدیۆ.. ریال مه‌درید له مانچێسته‌ر سیتی برده‌وه و گه‌یشته فیناڵی چامپیۆنز لیگ
كه‌مێك پێش ئێستا له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنز لیگ یاریی نێوان ڕیال مه‌درید و مانچێسته‌ر سیتی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به‌سوودی یانه‌ی شاهانه كۆتایی هات، به‌مه‌یش ناسنامه‌ی دوو یانه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی فیناڵی چامپیۆنز لیگی ئه‌م وه‌رزه به‌دیار كه‌وت كه دوو یانه مه‌دریدییه‌كه‌ی پایته‌ختی ئیسپانیای له‌خۆگرتووه.
له خوله‌كی 20، گاریس به‌یل تۆپێكی له كارڤاخاڵ وه‌رگرت و به ئاراسته‌ی (جۆ هارت)ـی گۆڵپارێز ڕای وه‌شاند، به‌ڵام تۆپه‌كه به‌ر قاچی فێرناندێزی به‌رگریكاری مانچێسته‌ر سیتی كه‌وت و ئاراسته‌كه‌ی گۆڕدراوه به‌ر تۆڕی گۆڵی یانه‌ی سیتیزن كه‌وت.
له خوله‌كی 10ـی گێمی یه‌كه‌م، ڤینسێنت كۆمپانی به‌رگریكاری به‌لجیكایی مانچێسته‌ر سیتی به‌هۆی پێكانه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ریه‌ككه‌وتنێك ڕووبدات یاریگه‌ی جێهێشت و له شوێنی ئه‌و مانگالا هاته جێگه‌كه‌ی.
هێشتا یارییه‌كه ته‌واو نه‌بوو، مێدیا به‌ریتانیاییه‌كان بابه‌تی پێكانی كۆمپانی ـیان قۆزته‌وه و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه پێلێگرینی سه‌ركێشی به‌م یاریزانه كردووه نه‌ده‌بوو به‌شداریی پێ بكات، چونكه تازه له پێكان گه‌ڕاوه‌ته‌وه.