دوایین زانیاری له‌ باره‌ی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنی گۆڕان و یه‌كێتی

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد له‌ باره‌ی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ بۆ كوردستان24 ده‌دوێت

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/73f31718-c27c-4057-9912-136aa101a70f/farid%20asad%20sadr.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، له‌ باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان حزبه‌كه‌ی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، له‌ ئێستا ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌به‌ر ده‌ستی سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوولایه‌.

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ باره‌ی راگه‌یاندنی رێككه‌وتنه‌كه‌ گوتی: "دیار نییه‌ كه‌ی راده‌گه‌یه‌نرێت، به‌ڵام هه‌ندێك له‌ ورده‌كارییه‌كان ماوه‌".

له‌ باره‌ی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌وه‌، ئه‌سه‌سه‌رد گوتی: "ئه‌م دوولایه‌نه‌ هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌ن، په‌یوه‌ندییه‌كانییان له‌ چوارچێوه‌ی دۆكیومێنتێكی نووسراوه‌وه‌ رێكبخه‌نه‌وه‌ و هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆرتر له‌ چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتی خۆیان له‌هه‌موو پرسه‌كان دروست بكه‌ن".

هه‌روه‌ها گوتی: "ره‌نگه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ یه‌ك دانیشتنی دیكه‌ی مابێت و ته‌نها ئه‌وه‌ ماوه‌ كه‌ كۆپییه‌ك له‌به‌ر ده‌ست سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوولا دابێت".

ئه‌سه‌سه‌رد، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خاڵه‌ سه‌ره‌كییه‌كان یه‌كلابووه‌ته‌وه‌ و ته‌نها ورده‌كارییه‌كی كه‌می ماوه‌.

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ساڵی 2009 له‌ یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان جیابووه‌وه‌ و بۆ یه‌كه‌مجار له‌ 25ی ته‌ممووز/ جۆلیۆی 2009، به‌شدارییان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستاندا كرد و 25 كورسی په‌رله‌مانییان به‌ده‌ستهێنا.

له‌ ئێستاشدا سه‌ركردایه‌تی ئه‌و دوو حزبه‌ سه‌رقاڵی مۆركردنی رێككه‌وتنن له‌نێوان خۆیاندا، هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا واده‌ی راگه‌یاندنی دیارنییه‌، به‌ڵام به‌  به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان "ته‌نها ورده‌كارییه‌كان"ی ماوه‌.