نوێترین و لێدوان و كاردانه‌وه‌كان له دوای یاریی نێوان ریال مه‌درید و مانچێسته‌ر سیتی
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید بهبهرستی مانچێسته‌ر سیتی تێپه‌ڕاند و خۆی گه‌یانده یاریی فیناڵی چامپیۆنز لیگی ئه‌م وه‌رزه كه بڕیاره له 28ـی ئه‌م مانگه له شاری میلانۆی ئیتاڵیا به‌ڕێوه بچێت.
له‌م بابه‌ته‌دا، زۆرترین هه‌واڵ و لێدوانتان به كه‌مترین وشه بۆ ده‌خه‌ینه ڕوو.
ـ كریستیانۆ، ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید: به‌ڵی به پێكانه‌وه یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنز لیگم ئه‌نجامدا
ـ كریستیانۆ: باشتبربوومه، به‌ڵام هه‌ست به ماندووبوون ده‌كه‌م و له ئاستی خۆم ڕازی نیمه
ـ كریستیانۆ: له فیناڵی چامپیۆنز لیگ ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتن له‌به‌رده‌م هه‌ردوو یانه یه‌كسانه
ـ تۆنی كروس، ناوه‌ڕاستكاری ریال مه‌درید: ئێمه له ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ناترسین و له ئه‌وانیش به‌هێزترین
ـ ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا: له فیناڵی چامپیۆنز لیگ هه‌موومان له‌گه‌ڵ سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدین
ـ ئیكه‌ر كاسیاس له تویته‌ر پیرۆزبایی له ریال مه‌درید ده‌كات
ـ ماریانۆ راخۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا پیرۆزبایی له یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات
ـ ماریانۆ راخۆ ده‌شڵێت: هه‌ست به شانازی ده‌كه‌ین كه دوو یانه‌ی مه‌دریدی له فیناڵی چامپیۆنز لیگن
ـ مانوێل پێلێگرینی، راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی: به‌خت یاوه‌ری ریال مه‌درید بوو
ـ زیدان: دڵنیابووم له‌وه‌ی كه ده‌گه‌ینه یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ
ـ زیدان، راهێنه‌ری ریال مه‌درید: دڵخۆشم به ئاستی تیپه‌كه‌م و خۆم به قه‌رزاری یاریزانه‌كانم ده‌زانم
ـ زیدان: هێڵی به‌رگری یانه‌كه‌مان ئێمه‌ی گه‌یانده یاریی فیناڵی چامپیۆنز لیگ
ـ زینه‌دین زیدان: پێویست به ئاهه‌نگگێران ناكات، چونكه ئێمه هیشتا هیچمان نه‌بردۆته‌وه
ـ گاریس به‌یل: ئێستا ده‌رفه‌تی بردنه‌وه‌ی یازده‌یه‌مین نازناوی چامپیۆنزلیگمان له‌به‌رده‌مه
ـ سێرجیۆ رامۆس: 5 مانگه چاوه‌ڕوانی چركه‌ساتی گه‌یشتنی ریال مه‌دریدن به فیناڵی چامپیۆنزلیگ
ـ ڕامۆس: پێویسته چێژ له كاته‌كانی ئێستامان وه‌ربگرین و به‌هێمنی چاوه‌ڕوانی بردنه‌وه‌ی یاریی فیناڵی چامپیۆنز لیگ بین
ـ سێرجیۆ رامۆس: بڕوام نه‌بوو كه ئێمه ده‌گه‌ینه یاریی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا
ـ بۆ یه‌كه‌مینجاره له میژوودا دوو یانه‌ی شارێك 2 جار بگه‌نه فیناڵی چامپیۆنز لیگ، یانه‌ی ریال مه‌دریدیش بۆ چواردهمینجاره ده‌گاته یاریی كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه.