سه‌در بۆ پۆزش هێنانه‌وه‌ سه‌ردانی ئێرانی كردووه‌

لە راپۆرتێكی رۆژنامەی ئەلشەرقولئەوسەتدا ھاتووە كە، 3 رۆژ لەمەوبەر و بۆ داوای لێبووردن لەبەرامبەر وتنەوەی دروشمی دژی ئێران لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی بەغدا، موقتەدا سەدر چووه‌تە ئێران.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/175d0463-2a00-46d8-91e8-4dbcc5f158b3/Sherqul%20Ewset%20Sedr%20Iran.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

چەند جارێك، ھەواڵی سەردانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بۆ ئێران بڵاوكرایەوە و  دواتر لەلایەن چەند میدیایەکی نزیک لەو رەوتە ئەو ھەواڵە بەدرۆ خرایەوە، بەڵام  لە راپۆرتێكی رۆژنامەی ئەلشەرقولئەوسەتدا ھاتووە كە، 3 رۆژ لەمەوبەر و بۆ  داوای لێبووردن  لەبەرامبەر وتنەوەی دروشمی دژی ئێران لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی بەغدا،  موقتەدا سەدر چووه‌تە ئێران.

سەرەنجام، رۆژنامەی شەرقول ئەوسەتی چاپی لەندەن، پەردەی لەسەر سەردانەکەی موقتەدا سەدر بۆ ئێران هەڵماڵی و ئاشکرایکرد کە سەردانەکە بۆ پۆزش هێنانەوە بووە، لە پای وتنەوەی چەند درووشمێکی دژ بە ئێران لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی گۆڕەپانی ئاهەنگەکان لە شاری بەغدا.

شەرقول ئەوسەت نوسیوویەتی: "لە کاتی سەردانەکەی سەدر، لە فڕۆکەخانە لەلایەن عەلی شەمخانی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانەوە پێشوازی لێکراوە، ئەمەش وەک نامەیەکە کە تاران سەدر لە بیر ناکات و بایەخی پێدەدات".

کۆی سەرکردەی شیعەکانی عێراق نایانەوێت، دڵی ئێران لە خۆیان بڕەنجێنن، چونکە کاریگەری ئێران، بەسەر عێراقەوە لە سەرجەم بوارەکاندا رەگی داکوتاوە.

لەلایەکی دیکەوە، قەیس خەزعەلی، دامەزرێنەری عەسائیب ئەهلولحەق و نزیک لە سەدر، رایگەیاند: "ئەوانەی دژایەتی ئێران دەکەن، رەوتی سەدر لێییان بێبەرییە".

پێشتریش، کوتلەی ئەحراری سەربە رەوتی سەدر، سەردانی موقتەدا سەدری بە شتێکی ئاسایی ناوبردبوو، بەبێ ئەوەی راستی سەردانەکە دووپات بکاتەوە.