پێشمه‌رگه بۆ رزگاركردنى مووسڵ ئاماده ده‌كرێت
ئەمڕۆ خولێكی مەشق و راھێنانی زیاتر لە 600 پێشمەرگە كۆتاییھات كە تێیدا مەشقیان لەسەر چەكی قورس و مامناوەندی و سوك كردبوو.
K24 – هه‌ولێر:
ئەمڕۆ خولێكی مەشق و راھێنانی زیاتر لە 600 پێشمەرگە كۆتاییھات كە تێیدا مەشقیان لەسەر چەكی قورس و مامناوەندی و سوك كردبوو.
لەو بارەیەوە كۆڵۆنێڵ ھاگن كە ئەندامێكی تیمی راوێژكارانی ئەڵمانیایە و سەرپەرشتی خولی راھێنانی پێشمەرگە دەكات لە لێدوانێكی تایبەت بە كوردستان 24 دا گوتی: ئێمە مەشقمان بە سەدان پێشمەرگە كردووە و پێشمەرگە لە توانایدایە ئاسایشی ھەر ناوچەیەك بپارێزێت كە دەخرێتە ئەستۆی.
ئه‌و خوله له ژێر سه‌رپه‌رشتى راهێنه‌رانى ئه‌ڵمانيا و فه‌ره‌نسا و ئه‌مريكا ئه‌نجامدرابوو، 607 پێشمه‌رگه‌ى سه‌ر به فه‌وجى يه‌كى ليواى دووى هێزى پێشمه‌رگه تێيدا به‌شدارييان كردبوو.
ئامانجى خوله‌كه كه 10 هه‌فته‌ى خاياندبوو، ئاماده‌كردنى هێزى پێشمه‌رگه‌يه بۆ رزگاركردنى شارى مووسڵ و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى ئه‌و هێزه‌ى پێشمه‌رگه مه‌شقيان له‌سه‌ر چه‌كى پێشكه‌وتوويى ئه‌مريكايى كردووه.