بارزانى تاوتوێى داوايهكى لايهنه عێراقييهكان دهكات
بە سەرۆکایەتی مهسعود بارزانی سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی کۆبوویەوە و لە کۆبوونەوەكەدا پرسی گۆڕانکاری لە نێوخۆی ئەو حزبە و پەیوەندییەکانی پارتی و لایەنەکان تاوتوێ کراوە.
K24 – ههولێر:
بە سەرۆکایەتی مهسعود بارزانی سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی کۆبوویەوە و لە کۆبوونەوەكەدا پرسی گۆڕانکاری لە نێوخۆی ئەو حزبە و پەیوەندییەکانی پارتی و لایەنەکان تاوتوێ کراوە.
لە بارەی بارودۆخی عێراقیشەوە، عارف تەیفور رایگەیاند، لایەنە عێراقییەکان داوای دەستپێشخەریان لە بارزانی کردوە، کەمال کەرکووكیش لە بارەی ئایندەی کوردستان لە عێراق گوتی: کورد بریاری خۆی دەدات بۆ ئەم مەبەستەش هەنگاوەکان لە ناوەخۆ بەردەوامن. کوردستان 24 لەم راپۆرتەدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەخاتەڕوو.
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە بارەی بارودۆخی نێوخوی هەرێمی کوردستان و گۆڕانکاری ئیداری لەو حزبە و پشێویەکانی بەغدا ئەنجام درا.
پارتی وەک یەکێک لە لایەنە کاریگەرە عێراقیەکان هەرچەندە هیوای بە عێراقی فیدراڵ نەماوە بەڵام بەشێک لە لایەنە سیاسیە عێراقیەکان داوایان لە بارزانی کردوە دەستپێشخەرێک بکات و لە هەولێر هەموو لایەنە عێراقیەکان کۆبکاتەوە ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتیش دەڵێت بارزانی لەگەڵ لایەنە کوردیەکان تاوتوێی ئەو داوایەی لایەنە عێراقیەکان دەکات.
پرسی پەیوەندیەکانی لایەنە سیاسیەکان و بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان یەکێکی دیکەبوو لە تەوەرەی کۆبوونەوەکان. ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت پارتی لە رێگەی پرۆژەیەکەوە کار دەکات بۆ رێکخستنی نێو ماڵی کورد و لە بارەی ریفراندۆمیشەوە کەمال کەرکوکی ئاشکرای کرد پرۆژەکەی بارزانی لەو بارەیەوە لەگەڵ لایەنەکان تاوتوێی کراوە پێش هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا کورد ریفراندۆم ئەنجام دەدات.
پارتی زیاتر لە ساڵێکە کاتی کۆنگرەی 14ی دواکەوتووە بۆ ئەم مەبەستەش گۆڕانکاریی نێوخۆیی لە ئاستی بەرپرسی لق و گۆڕانکاری لە مەکتەب و ئیدارەدانی دارایدا دەکات.
بارودۆخیی عێراق و هەرێمی کوردستان بە کێشەیکی سیاسی و دارایی سەختدا تێدەپەرێت. بە جۆرێک ئێستە کورد چاوی لە وەیە لە رێگەی ریفراندۆمەوە پەیوەندی خۆیی لەگەڵ بەغدا دیاری بکات بۆ ئەم مەبەستەش بڕیارە کۆبوونەوەی فراوان ئەنجام بدرێت کورد بە فەرمی لەو بارەیەوە هەڵوێستی خۆیی ئاشکرا بکات.