لايه‌نه‌كانى شيعه هه‌وڵى گۆڕينى عه‌بادى ده‌ده‌ن
جمووجۆڵی پێكهاته‌كانی ناو هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بۆ لابردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و دانانی كه‌سێكی دیكه له‌شوێنی ئه‌و ده‌ستیپێكردووه
K24 – هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانيارى ميدياكانى عێراق، كه له سه‌رچاوه‌كانی سه‌ر به لایه‌نه شیعه‌كان گواستوویانه‌ته‌وه، جمووجۆڵی پێكهاته‌كانی ناو هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بۆ لابردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و دانانی كه‌سێكی دیكه له‌شوێنی ئه‌و ده‌ستیپێكردووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ناوی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی شیعی پێشنیازكراون، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته بڕیاری كۆتایی.