لايه‌نه‌كانى شيعه‌ هه‌وڵى گۆڕينى عه‌بادى ده‌ده‌ن

جمووجۆڵی پێكهاته‌كانی ناو هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بۆ لابردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و دانانی كه‌سێكی دیكه‌ له‌شوێنی ئه‌و ده‌ستیپێكردووه‌

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/545de534-46c1-424e-8f77-6958a667640c/hewlekani%20gorini%20ebadi.ism/manifest

 K24 – هه‌ولێر:

به‌گوێره‌ی زانيارى ميدياكانى عێراق، كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كانی سه‌ر به‌ لایه‌نه‌ شیعه‌كان گواستوویانه‌ته‌‌وه‌، جمووجۆڵی پێكهاته‌كانی ناو هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بۆ لابردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و دانانی كه‌سێكی دیكه‌ له‌شوێنی ئه‌و ده‌ستیپێكردووه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ناوی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی شیعی پێشنیازكراون، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته بڕیاری كۆتایی.