موسه‌ننا ئه‌مين: هیچ فشارێك بۆ گه‌ڕانه‌وه قه‌بووڵ ناكه‌ین
رایگه‌یاند: ئه‌وان قه‌بوڵ ناكه‌ن لایه‌نێك به 30 په‌رله‌مانتار ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت ئه‌نجامی بده‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
دوای كۆتایهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له شاری سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا مووسه‌ننا ئه‌مین سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌وان قه‌بوڵ ناكه‌ن لایه‌نێك به 30 په‌رله‌مانتار ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت ئه‌نجامی بده‌ن.
راشیگه‌یاند: پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق ئیفلیج كراوه و ئه‌و رووداوانه‌ی له په‌رله‌مان روویدا قه‌بووڵكراو نین.
مووسه‌ننا ئه‌مین گوتیشی: فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به بێ بڕیاری "سه‌ركردایه‌تی كورد" ناگه‌ڕێنه‌وه به‌غدا.
روونیشیكرده‌وه، هیچ فشارێك بۆ گه‌ڕانه‌وه قه‌بووڵ ناكه‌ین.