سياسه‌تمه‌دارێكى ئه‌ڵمانيا: دواى نه‌مانى ركابه‌ره‌كه‌ى ئيدى ئه‌ردۆغان ده‌توانێت ده‌ستكارى ده‌ستوور بكات
ئەو بڕیاره‌ی داوودئۆغڵو گۆمی سیاسه‌تی لە توركیا شڵەقاند.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بڕیاریدا، له بیست و دووی ئه‌م مانگەدا ده‌ست له‌كار بكێشێتەوە، ئەو بڕیاره‌ی داوودئۆغڵو گۆمی سیاسه‌تی لە توركیا شڵەقاند.
پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌و بڕوایەدان لاچوونی داوودئۆغڵۆ په‌یوه‌ندی به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌وه هه‌یه. پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ئيسلامى فه‌رمانڕه‌واى توركياش وه‌ك گۆڕینەوەی ئه‌رك و بەرپرسیارێتی سەیری ئەو بڕیارە ده‌كات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، بەرپرسێکی باڵای حزبی دیموکراتی سۆسياليستى ئەڵمانیا رايگه‌ياند، ئێستا ئەردۆغان دەتوانێت پلانەکانی بۆ دەستکاریکردنی دەستوور جێبەجێ بکات، بێ ئەوەی هیچ کەسێکی ناو حزبەکەی بەرامبەری بوەستێتەوە.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حزبی یەکێتی دیموکراتی کریستیانی ئەڵمانياش نیگەرانی خۆی لە دەست لەکارکێشانەوەی داوودئۆغڵۆ دەربڕى و گوتى: بە ھۆی ئەو رەفتارانەیەوە، تورکیا خۆی بڕیار لەسەر نزیکبوونەوە یان دووركەوتنەوە لە یەکێتی ئەوروپا دەدات.