ئه‌مريكا: ده‌ست له كاركێشانه‌وه داوودئۆغڵۆ كاريگه‌ریى نابێت
له ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارێتى ئه‌ودا هيچ كام له كێشه بنه‌ڕه‌تييه‌كانى توركيا به تايبه‌تى كێشه‌ى كورد و كێشه‌كانى ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ سووريا و عێراق و ئێران و يه‌كێتى ئه‌وروپا به چاره‌سه‌رنه‌كراوى مانه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی ئەحمەد داودئۆغڵۆ، سەرۆک وەزیرانی تورکیا، بەردەوامە و کۆشکی سپی ستایشی رۆڵی داودئۆغڵۆلا كرد و گوتى: سەرۆک وەزیرانی تورکیا ھاوبەشێکی گرنگی ئەمریکا بووە، بەڵام رۆیشتنی داوودئۆغڵۆ کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا نابێت.
له‌و باره‌يه‌وه، جۆن ئێرنست، گوتەبێژی کۆشکی سپی رايگه‌ياند، "سەرۆک وەزیران ھاوبەشێکی گرنگی ئەمریکا بووە و ستایشی کارەکانی دەکەین. بێگومان سەرۆک وەزیرانی تورکیا و جێگری سەرۆکی ئەمریکا زۆربەی کات پەیوەندییان ھەبووە لەبارەی گشت کێشەکانی ناوچەکە. پێشموانییە کە ئەم بڕیارە ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا ھەبێت و ئێمە دەتوانین درێژە بە جێبەجێکردنی ستراتیجی ھاوبەشی واشنتن و ئەنقەرە بدەن بەمەبەستی لەناوبردنی ھەڕەشەی داعش لە ناوچەکە".
سه‌رۆك وه‌زيرانى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى توركيا ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ به خاوه‌نى بيرۆكى سفر كێشه ده‌ناسرا و بڕواى وابوو پێويسته كێشه‌كانى توركيا كۆتاييان پێ بهێنرێت، به‌ڵام له ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارێتى ئه‌ودا هيچ كام له كێشه بنه‌ڕه‌تييه‌كانى توركيا به تايبه‌تى كێشه‌ى كورد و كێشه‌كانى ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ سووريا و عێراق و ئێران و يه‌كێتى ئه‌وروپا به چاره‌سه‌رنه‌كراوى مانه‌وه.