به‌یل و ناڤاس به‌شداریی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا ناكات
هه‌ردووكیان پێكانیان هه‌یه
گاریس به‌یلی هێرشبه‌ر و كایلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی ریال مه‌درید به‌هۆی پێكانه‌وه له به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا یاری ناكه‌ن.
ماڵپه‌ری فه‌رمی ریال مه‌دریدی ئیسپانی ئاشكرای كرد گاریس به‌یل به‌هۆی پێكانی كه به‌رامبه‌ر مانچێسته‌رسیتی تووشی هاتووه ناتوانێت له گه‌ڕی (37)ـه‌مینی لالیگا له یاری ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا یاری بكات، هه‌روه‌ها كایلۆر ناڤانسی گۆڵپارێزیش ئه‌ویش به‌رامبه‌ر مان سیتی تووشی پێكان بووه و به‌هه‌مان شێوه‌ی به‌یل به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا داده‌بڕێت.
یانه‌ی ریال مه‌درید سبه‌ی له گه‌ڕی (37)ـه‌مینی لالیگا له كات 6:00ـی ئێواره له یاریگای خۆی میوانداریی یانه‌ی ڤالێنسیا ده‌كات.