نوێنهره كوردهكان بير له درووستكردنى فراكسيۆنێكى كورديى دهكهنهوه
رەنگە نەچنە ناو ئەو سێ فراكسیۆنەی كە ئەمڕۆ لە بەھارستان گفتوگۆكان لەبارهيانهوه دەست پێدەكات.
K24 – ههولێر:
لەرۆژھەڵاتی كوردستان زۆرینەی رەھای نوێنەرەكانى ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئيسلامى یان ریفۆرمخوازبوونە، یانیش سەربەخۆ، بەڵام ئەوانیش لەسەر زاری ئەحسەن عەلەوی نوێنەری سنە ھەوڵ بۆ فراكسیۆنێكی كوردی دەدەن، رەنگە نەچنە ناو ئەو سێ فراكسیۆنەی كە ئەمڕۆ لە بەھارستان گفتوگۆكان لەبارهيانهوه دەست پێدەكات.
ئەمرۆ ئهندامانى ھەڵبژێردراوی خولی دەیەمی ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران بۆ یەكەمجار چوونه بینای ئهنجوومهنهكهيان و گفتوگۆ لەسەر فراكسیۆنە چاوەڕوانكراوەكانی داھاتوو دەكەن، ھاوكات لەسەر چۆنییەتی و ژمارەی فراكسیۆنەكان رای جیاوازیان ھەیە.
ھەڵبژێردراوانی خولی دەیەمی ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران بۆ یەكەمجار سەردانی بینای ئهنجومهنهكهيان دەكەن. ئەگەرچی زیاتر لەمانگێكی دیكە بەفەرمی دەست بەكار دەبن، بەڵام لەئێستاوە دەبێ فراكسیۆن و كوتلە سیاسییەكانی خۆیان جیابكەنەوە. ئەركێكی قورس كە ئهندامه سەربەخۆكان قورستریشیان كردووە، رەنگە ئەمڕۆ دەربكەوێت كە بەلای ئوسوڵگەراكاندا دەشكێنەوە یان ریفۆرمخوازەكان.
خولی نۆیەم دوو فراكسیۆن لەناو یەك حزبدا بوون، ئوسوڵگەراكان و ئوسوڵگەراكانی رێرەوی ویلایەت. بەڵام ئەمجارە بەھەردووكیان ناتوانن تەنانەت زۆرینەی ناو ئهنجوومهنيش بن چونكە لیستی ھیوای ریفۆرمخوازەكان سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستھێناوە. لەگەڵ ئەوەش پێدەچێت ئهنجوومهنى خولی دەیەم زیاتر لەدوو فراكسیۆنی ھەبێت.
بۆ یەكەمجار رۆژی پێنجشەممەی رابردوو رەسوڵ خزری نوێنەری پیرانشارو سەردەشت لەئهنجوومهنى شووراى ئێران وتبووی كە جیاوازییەكان لەدوای ھەڵبژاردنەكان تۆختربوونە، ئهنجوومهنى داھاتوو سێ فراكسیۆنی دەبێت. قسەیەك كە كاردانەوەی تووندی ئوسوڵگەراكانی لێكەوتەوە. سەید حوسێن حوسەینی ئهندامى ئوسوڵگەراكان بەتۆڕی ھەواڵنێرانی ئێرانی وتووە كە با كەس بیر لە دروستكردنی فراكسیۆنی سێیەم نەكاتەوە،و تەنیا دوو فراكسیۆنی ھیوا و ئوسوڵگەراكان بوونیان دەبێ و سەربەخۆكان باخۆیان ساغ بكەنەوە.
لەگەڵ ئەوەش بێھروز نیعمەتی ئهندامى ریفۆرمخوازیش رایگەیاندووە كە سێ فراكسیۆنی ھیوا و ئوسوڵگەرا و میانڕهوهكان دروست دەبێت، و ئەو كەسانەی لەتووندرەوی دوو باڵە سەرەكییەكە بێزاربوونە، دەچنە ناو فراكسیۆنی میانەڕهوهكان.