رووداوێكی دڵتەزێن وه‌رزشی كوردستانی هه‌ژاند
پڕۆفایلی هه‌ر 3 كۆچكردووهکە له كوردستان24 بخوێنه‌وه
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ 3 وه‌رزشكاری كوردی ناسراوی كوردستان كه به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراق به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێ كه‌وتبوون، له‌سه‌ر رێگای خاڵس تووشی ڕووداوێكی هاتووچۆی سه‌خت ده‌بنه‌وه و گیانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، ئێستا كه‌س و كاره‌كانیان به‌ره‌و ناوچه‌ی خاڵس بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان به‌ڕێ كه‌وتوون.
ئه‌و 3 كه‌سایه‌تییه وه‌رزشییه‌ی له‌م ڕووداوه بوونه‌ته قوربانی پێكهاتوون له (سه‌ڵاح محه‌مه‌د كه‌ریم، دكتۆر عاسی فاتیح و ئاسۆ دەروێش).
پڕۆفایلی هه‌ر3 كه سایه‌تییه كۆچكردووه‌كه بزانه
1ـ سەڵاح محەمەد كەریم:
ـ ناوبژیوانی پێشووی نێوده‌وڵه‌تیی بووه.
ـ وه‌ك ناوبژیوان چه‌ندان یاریی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه بردووه
ـ له بواری پێشخستنی ئاستی ناوبژیوانان وانه‌بیژی ئاسیایی بووه
ـ وه‌ك ناوبژیوانێكی نێوده‌وڵه‌تی له فیفا ئه‌ندام بووه
ـ جێگری لێژنه‌ی ئۆلمپی كوردستان بوو
ـ نزیكه‌ی 50 ساڵ ئه‌ندامی یانه‌ی سلێمانی بووه
ـ جێگری سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی سلێمانی بوو
ـ له 24 نیسانی 2015 به فه‌رمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له ئه‌ندامییه‌تی یانه‌ی سلێمانی ڕاگه‌یاند
ـ ساڵی 2014 خه‌ڵاتی وه‌رزشكاری نموونه‌یی پێ به‌خشراوه
ـ له ته‌مه‌نی 71 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه
2ـ عاسی فاتیح وه‌یس
ـ ته‌مه‌نی لاویه‌تی له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و شارۆچكه‌ی كفرێ به‌سه‌ربردووه
ـ له یاریی گۆڕه‌پان و مه‌یدان یه‌كێكه له دیارترین كه‌سایه‌تییه وه‌رزشییه‌كانی كوردستان و عێراقه
ـ سەرۆكی فیدراسیۆنی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق بووه
ـ سه‌رۆكی فیدراسیۆنی پێشووی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوردستان بووه
ـ له ساڵی 1972 بكالۆریۆسی له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی به‌غدا ته‌واو كردووه
ـ له دوای ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی كوردستان بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرای به‌ده‌ستهێناوه
ـ له زانكۆی سلێمانی مامۆستای وه‌رزش بووه
ـ پێشتر راهێنه‌ری تیپی تۆپی باسكه‌ی سلێمانی بووه
ـ راهێنه‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بووه له یاریی گۆڕه‌پان و مه‌یدان
ـ به‌ڕێوه‌به‌ری چالاكی و وه‌رزشی بووه له په‌روه‌رده‌ی سلێمانی
ـ بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ به‌ڕێوه‌به‌ری چالاكی وه‌رزشی بووه له زانكۆی سلێمانی
ـ به‌ڕێوه‌به‌ری چالاكی و وه‌رزشی بووه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
ئاسۆ ده‌روێش
ـ جێگری سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی سه‌رمێز بوو
ـ یه‌كێك له دیارترین وه‌رزشكاره دێرینه‌كانی پێشووی سلێمانی و كوردستان بووه
ـ یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تێنسی عێراق بووه