ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ی چه‌كداره ئێرانییه‌كان له سووریا ئاشكرا ده‌كات
ئێران ئاماده‌نییه ده‌ستبه‌رداری رژێمی ئه‌سه‌د بێت
K24 - هه‌ولێر:
ماڵپەرێکی سەر بەکۆنگرێسی ئەمریکا دەڵێت نزیکەی 60 هەزار چەکداری ئێرانی لە سوریا بۆ مانەوەی بەشار ئەسەد شەڕ دەکەن.
ئەمرۆ یەکشەممە ماڵپەری هیل کە چاڵاکییەکانی کۆشکی سپی و کۆنگرێسی ئەمریکا دەگوازێتەوە، رایگەیاندووە نزیکەی 60 هەزار چەکداری ئێرانی لەسوریادا هەن،و بە وتەی ئەو ماڵپەرە زۆربەی چەکدارەکانیش ئەفغانی و لوبنانین.
بەوتەی ماڵپەری هیل، کۆماری ئیسلامی ئێران، هەموو هەوڵەکانی بۆ هێشتنەوەی بەشار ئەسەد چڕ کردووه‌تەوە و ئامادە نییە دەستبەرداری رژێمی سوریا بێت.