ساڵێك به‌سه‌ر رفاندنى پاسه‌وانه‌كانى سه‌رۆك كۆماردا تێده‌په‌ڕێت

له‌و چوارچێوه‌يه‌دا بۆ يه‌كه‌مجار كوردستان 24 خێزان و كه‌سوكارى يه‌كێك له‌ رفێندراوه‌كان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/0c85af7d-444d-4729-b409-54a1ff63e503/pasewani%20sekomar%20kerkuk.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

ساڵێک بەر لە ئێستا و لە رۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا, چوار پاسەوانی سەرۆک کۆماری عێراق لەکاتی چوونيان بۆ بەغدا, لە لایەن گرووپێکی چەکدارەوە رفێنران, سەرەڕای ھەوڵی زۆری خێزانه‌كانيان بۆ رزگارکردنیان, بەڵام تا ئێستا سەرو سۆراغیان نییە.

له‌و چوارچێوه‌يه‌دا بۆ يه‌كه‌مجار كوردستان 24 خێزان و كه‌سوكارى يه‌كێك له‌ رفێندراوه‌كان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌.

کاتێک سەیری رووخساری ئەم پیاوە دەکەی, ھەر زوو تێدەگەی  کە ئەو کۆستێکی گەورە رووی تێکردووە و بارێکی قوورسی رۆژگاری ھەڵگرتووە, ئەوبەدەم حەسرەت و گریانەوە چیرۆکی ونبوونی کوڕەکەیان دەگێڕێتەوە.

ئەوان دوای بێ ئوومیدبوونییان لە ھەوڵی بەرپرسان بۆ رزگارکردنی کوڕەکەیان, 3 مانگ بەر لە ئێستا بڕی 6 ھەزار دۆلارییانداوەتە ئەو گرووپەی کوڕەکەیان رفاندووە، بەڵام ئەمەشییان سەری نەگرتووە و وەک مام غازی دەڵێت ھەم پارەکەیان رۆیش ھەم کوڕەکەیان نەبینی.

ئەم خێزانه‌ ئەگەرچی وەک خۆیان دەڵێن ساڵێکی پڕ لە ناسۆر و تەژی لە نەھامەتییان لە چاوەڕوانی ھاتنەوەی کوڕەکەیاندا بەرێکردووە, بەڵام ھێشتا ھیوا بڕاوو نەبوونە و وەک ھاوسەری کوڕەکە دەڵێت: دڵم ئەڵێ دێتەوە.

ساڵێک پێش ئێستا کاتێک باوکی ئەم منداڵانە لەماڵ دەرچوو, دواماچی ماڵئاوایی پێشکەش کردن, ئەوان رۆژانە پرسیاری کاتی ھاتنەوەی باوکییان دەکەن و لە پێناوگەڕانەوەی باوکیشییاندا لەھەموو شتێکی ژیان خۆش دەبن.

کوردستان 24 ھەوڵی زۆریدا تاکوو سۆراغی رفاندنی پاسەوانەکانی سەرۆک کۆمار بزانێت و پەیوەندی بەچەند بەرپرسێکی نزیک لەسەرۆک کۆمارەوە کرد, بەڵام ئامادە نەبوون ھیچ قسەیەک لەسەر ئه‌و بابەتەکە بکەن.