يه‌په‌ژه ره‌تيده‌كاته‌وه هيچ منداڵێك له ريزه‌كانيدا چه‌كيان هه‌ڵگرتبێت
به‌رپرسانى يه‌په‌ژه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان پابه‌ندى رێككه‌وتنامه‌ى جنێڤى تايبه‌ت به دوورخستنه‌وه‌ى منداڵانن له شه‌ڕ و هيچ منداڵێك له ريزى هێزه‌كانياندا نييه.
K24 – هه‌ولێر:
له شارى كوبانێى رۆژئاواى كوردستان، بنه‌ماڵه‌يه‌ك بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن كچه منداڵێكيان به ناوى ياسه‌مين چووه‌ته ريزى يه‌كينه‌كانى پاراستنى ژن (يه‌په‌ژه)، له به‌رامبه‌ريشدا، به‌رپرسانى يه‌په‌ژه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان پابه‌ندى رێككه‌وتنامه‌ى جنێڤى تايبه‌ت به دوورخستنه‌وه‌ى منداڵانن له شه‌ڕ و هيچ منداڵێك له ريزى هێزه‌كانياندا نييه.
ساڵى رابردوو، له رۆژئاواى كوردستان به‌رپرسانى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)، كه شه‌ڕ له دژى گرووپ و ميليشيا ئيسلامييه توندڕه‌وه‌كان و داعش ده‌كات و ده‌سه‌ڵاتێكى خۆبه‌ڕێوبه‌رى له ناوچه كوردستانييه‌كان دامه‌زراندووه، به سه‌رپه‌رشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رێككه‌وتننامه‌ى جنێڤى تايبه‌ت به دوورخستنه‌وه‌ى منداڵان له به سه‌ربازكردن و ره‌وشى شه‌ڕ واژوو كرد.
سه‌باره‌ت به دۆسيه‌ى ياسه‌مينيش، به‌رپرسانى يه‌په‌ژه رايانگه‌ياند، ئه‌و كچه به هۆی كێشه‌ی ناو خێزانه‌كه‌يه‌وه په‌يوه‌ندى پێوه كردوون و به‌م نزیكانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو كه‌سوكار‌ی خۆی .