ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت له شه‌ڕى داعشدا توركيا به‌ته‌نيا جێهێڵدراوه
سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، جيهان بۆ شه‌ڕى داعش توركياى به ته‌نيا به‌جێهێشتووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، جيهان بۆ شه‌ڕى داعش توركياى به ته‌نيا به‌جێهێشتووه و جيهان بايه‌خيان به‌و ته‌قينه‌وانه نه‌دا كه له ئه‌نقه‌ره و هاوشێوه‌ى پاريس و برۆكسل رووياندا، ئه‌مه‌ش هيچ دادوه‌رييه‌كى تێدا نييه.
گوتيشى: ئه‌وه كه‌ى ره‌وايه توركيا به ته‌نيا شه‌ڕى داعش بكات و كه‌س هاوكارى نه‌كات.
ناوبراو روويكرده ئه‌ندامانى هه‌ميشه‌يى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى و گوتى: ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌تان نوێنه‌رايه‌تى ئه‌و ژماره زۆرى موسڵمانان ناكات كه له جيهاندا هه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: كاتێك ته‌قينه‌وه‌ى خۆكوژى له ئه‌نقه‌ره و ئه‌سته‌مبوڵ رووياندا، كاردانه‌وه‌ى جيهان له ئاستى ئه‌و كاردانه‌وانه نه‌بوو، كه له ئه‌نجامى هێرشه‌كانى سه‌ر پاريس و برۆكسل درووستبوو.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌وانه‌ى بانگه‌شه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له سووريا ده‌كه‌ن، وه‌ك ئێمه زيانيان به‌رنه‌كه‌وتووه و ئه‌و قوربانييه ناده‌ن كه توركيا ده‌يدات. ئێمه‌يان به ته‌نيا له‌و شه‌ڕه‌دا به‌جێهێشتووه.
ئه‌م قسانه‌ى ئه‌ردۆغان له كاتێكدايه كه له ئاستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييدا رووسيا و ژماره‌يه‌ك وڵاتى ديكه توركيا به پشتيوان و هاوكارى سه‌ره‌كى داعش له سووريا ده‌زانن.
رووسيا چه‌ندين به‌ڵگه‌ى سه‌باره‌ت به هه‌بوونى په‌يوه‌ندى ئابوورى و بازرگانى له نێوان توركيا و داعشدا بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ى راپۆرته نێوده‌وڵه‌تييه‌كان له سه‌دا 95ى چه‌كداره بيانييه‌كانى ناو داعش له رێگه‌ى توركياوه هاوكارى كراوون بۆ چوونه ناو داعش.
جارێكى ديكه ئه‌ردۆغان داوايكرد، ناوچه‌يه‌كى ئارام له سنوورى سووريا درووستبكرێت و پێشتريش ئه‌و داوايه‌ى له لايه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
پێشتر ئه‌ردۆغان داوايكردبوو، ئه‌و ناوچه‌يه درووستبكرێت، به‌ڵام لايه‌نى كورديى له رۆژئاواى كوردستان ره‌تيكردووه‌ته‌وه رێگه به‌و جۆره كاره بدات و هه‌وڵه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان بۆ درووستكردنى ئه‌و ناوچه‌يه به پيلانى توركيا بۆ رێگرتن له به‌ديهێنانى مافه‌كانى كورد له رۆژئاواى كوردستان ده‌زانن.
له به‌شێكى ديكه‌ى قسه‌كانيدا، ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ى له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى گرت و گوتى: پێمان وتوون ئێوه نوێنه‌رايه‌تى جيهان ناكه‌ن و ناكرێت حوكمى جيهان بكه‌ن و وه‌رن با له هه‌ر كيشوه‌رێك ئه‌ندامێك و له هه‌ر ئاينێك ئه‌ندامێك هه‌ڵبژێردرێت و ببێته ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايش، به‌ڵام ئه‌وان ره‌تيانكردووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌ندامانى هه‌ميشه‌يى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى زۆربه‌يان مه‌سيحيين، له كاتێكدا مليارێك و 700 مليۆن موسڵمان له جيهاندا هه‌ن و كه‌س نوێنه‌رايه‌تييان ناكات.