لیژنەی ئۆلمپی كوردستان سهرجهم چالاكییهكانی ڕاگرت
"بههۆی كۆچی ئازاربهخشی 3 كهسایهتیی دیاریی وهرزشی كوردستان ئهم كاره دهكهن"
لێژنهی ئۆلمپی كوردستان له بڵاوكراوهیهكدا، كه كۆپییهكی بۆ كوردستان24 ناردووه و رایدهگهیهنێت كه بههۆی بەھۆی کۆچی پڕ ئازاربەخشی 3 کەسایەتی دیاری وەرزشی کوردستا بۆ یەک ھەفتە بریاری ڕاگرتنی سەرجەم چالاکییه وەرزشیەکانی دا.
لێژنهی ئۆلمپی كوردستان له بڵاوكراوهكهدا نووسیویهتی: کۆچی دوایی سێ کەسایەتی دیاری وەرزشی کوردستان مامۆستا سەڵاح محەمەد کەریم جێگری سەرۆکی لیژنەی ئۆلۆمپی کوردستان، دکتۆر عاسی فاتیح وەیس مامۆستای کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی سلێمانی و ئاسۆ دەروێش یاریزانی دێرینی تۆپی سەرمێز کە رۆژی ٨ - ٥ - ٢٠١٦ بە رووداوێکی دلتەزێن لە دەشتی عوزێم و لە نزیک ناوچهی خاڵس بەرووداوێکی ھاتووچۆ گیانی پاکیان سپارد، کۆچێکی پر ئازاربەخش بوو، چونكه جێھێشتنی ئەم کەسایەتیانە و دورکەوتنەوە لێمان برینێکی قوڵە لەجەستەی سەرجەم وەرزشوانانی کوردستان و لە گۆرەپانی چالاکیەکان لە وەرزشی کوردستانه.
لێژنهی ئۆلمپی ئهویشی خستۆته ڕوو: تەمەنی ئەم 3 کەسایەتیە تا دواساتی رۆحیان لە خزمەتی وەرزشی کوردستان دابوون، بۆیه بەم بۆنە خەمناکەوە بۆ ماوەی یەک ھەفتە سەرجەم چالاکی یەکێتییە وەرزشیەکانی کوردستان رادەگرین وەک ھاوخەمیەک بۆ رۆحی پاکی ئەم سێ کەسایەتیە دیارەی وەرزشی کوردستان كه مالئاوایتان کەلێنێکی گەورەی خستە نێو گۆرەپانی وەرزشی کوردستان، رۆحتان شاد بێت .