لێژنهیهك وردبینی سهرجهم میحوهرهكانی پێشمهرگه دهكات
دوای بڕیارێكی بارزانی پێكهێنراوه
K24 - ههولێر:
سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکوومەت، لە رێگهی لیژنەیەکی باڵا، دەست بە وردبینی لە سەرجەم میحوەرەکانی پێشمەرگە دەکات، ئەمەش دوای بڕیاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دێت, سەبارەت بە پاراستنی ھاووڵاتیانی سڤیل و سەرو ماڵیان لە کاتی ئازادکردنی ناوچەکانیان لەلایەن پێشمەرگەوە.
لە کاتێکدا لە دوا راپۆرتی زۆرێك لە رێکخراوە نێودەوڵەتيیەکان ئەو بریارەی بارزانی بەرز نرخێندراوە و بە وردی بەدواداچوونیان بۆ بریارەکە کردووە.
بە فەرمانی مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لیژنەیەك لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێم پێکھاتووە، لیژنەکە سەربازی نییە، لیژنەیەکە لە نزیکەوە سەردانی سەرجەم میحوەرەکانی پێشمەرگە دەکات لە شەنگالەوە تا خانەقین و دەست بە لێکۆڵینەوکانی دەکات و دیندار زێباری سەرۆکی لیژنەی باڵای وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتیيەکان لە ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی ئەو لیژنەیە دەکات.
ئێستا دوای دەرچوونی ھەر بریارێکی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، رێکخراوە نێودەوڵەتیيەکان بە وردی بە دواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بریارەکە دەکرێت، لە دوا راپۆرتی ھیومان رایتس وۆچ ستایشی بریاری بارزانی کراوە، کە سەبارەت بە پاراستنی ھاوڵاتيیانی سڤیل و سەرو ماڵیان دەکات, کاتێك پێشمەرگە ناوچەکانیان ئازاد دەکات و رێکخراوەکە لە دوا راپۆرتی دا دەڵێت بریارەکە لە سەدا سەد جێبەجێکراوە.
لە 17ى ئادار/مارس, ئەمساڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بریارێکی لەسەر ھەڵسوکەوتەکانی پێشمەرگە و رەوشی ئەو ناوچانە دەرکرد کە ئازاد دەکرێن.
کاری لیژنەکە ئەوە دەبێت لە پاڵ رێکخراوە نێودەوڵەتیيەکان دەست بە لێکۆڵینەوەکانی دەکات، لە راپۆرتێکدا ھەڵسوکەوتی پێشمەرگە لە ناوچە ئازادکراوەکان دوای دەرچوونی بریارەکە دەخاتەروو.