باشترین باسكه‌زانی NBA دیاریی كرا
فیدراسیۆنی تۆپی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به NBA، خه‌ڵاتی باشترین باسكه‌زانی ئه‌م وه‌رزه‌ی له یانه‌ی گۆڵدن سته‌یت دیاریی كرد.
ستیفن كۆری ته‌مه‌ن 28 ساڵان، ئه‌مڕۆ زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و بۆ جاری دووه‌م توانی به باشترین یاریزانی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرێت.
فیدراسیۆنی تۆپی باسكه‌ی ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مینجاره له میژوودا هه‌ڵبژاردن بۆ باشترینه‌كانی خوله‌كه‌ی ده‌كات، له‌م نێوه‌نده‌یشدا، ستیفن كۆری به 1310 دەنگ پێش (کاوه‌ی لیۆناردۆ)ـی باسكه‌زانی تیپی سان ئەنتۆنیۆ سپێرز كه‌وت، كه ئه‌وه‌ی دووه‌میان بە 634 خاڵ له پلە دووەم هات.
لەم وەرزەدا کۆری بەشداری 78 یاریی کردووە، لە هەموو یارییەکدا نزیکەی 30 خاڵی بۆ تیپەکەی بەدەست هێناوە.
ستیفن كۆری، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووجار له مۆندیاله‌كانی باسكه‌ی (2010)ـی توركیا و (2014)ـی ئیسپانیا بۆته پاڵه‌وان.