ئیمارات: چاومان له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیمانه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی بایدن
جێنشینی ئه‌بوزه‌بی، موحه‌ممه‌د بن زاید ئال نه‌یان، رایگه‌یاند، ئیمارات چاوی له‌وه‌یه كار له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا بكات و په‌یوه‌ندییه‌كانیان زیاتر پێشبكه‌ون.
K24 – هه‌ولێر:
جێنشینی ئه‌بوزه‌بی، موحه‌ممه‌د بن زاید ئال نه‌یان، رایگه‌یاند، ئیمارات چاوی له‌وه‌یه كار له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا بكات و په‌یوه‌ندییه‌كانیان زیاتر پێشبكه‌ون.
له تویتێكدا، ئال نه‌یان، نووسیویه‌تی: هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ "جۆ بایدن" ده‌خوازین له سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌مه‌ریكای دۆست له پێناو پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی زیاتر و چاومان له‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێ‌دا كار بكه‌ین بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی ستراتیژی نێوانمان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی هه‌ردوو لامان و پشتیوانیكردنی سه‌قامگیری و ئاشتیی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
رۆژی چوارشه‌ممه (20ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2021)، جۆزێف بایدن، كاندیدی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، وه‌ك چلوشه‌شه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سوێندی یاسایی خوارد و ده‌ستبه‌كاربوو.