پۆمپێیۆ چاوهڕێی ههڵبژاردنی 2024 دهكات
وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریكا، مایك پۆمپێیۆ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تویتێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی كردووە بە ژمارەی ئەو رۆژانەی ماون بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەكانی 2024ی سەرۆكایەتی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان
K24 – ھەولێر:
وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریكا، مایك پۆمپێیۆ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تویتێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی كردووە بە ژمارەی ئەو رۆژانەی ماون بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەكانی 2024ی سەرۆكایەتی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان.
پۆمپێیۆ لە ھەژماری تایبەتی خۆی نووسیویەتی: "1384 رۆژ". بەدواداچوونەرانی تویتەكەی كۆمینتەكانیان جیاوازبوون لەوەی ھەندێكیان خودی ئەویان كاندید كردووە بۆ سەرۆكایەتی داھاتوو، ھەندێكی دیكەش داوایان كردووە سەرۆكی پێشوو دۆناڵد ترەمپ خۆی كاندید بكاتەوە.
رۆژنامەی "پۆلیتیكۆ"ی ئەمەریكایی لە 11ی كانوونی دووەم رایگەیاندبوو، یاریدەرانی ترەمپ ھۆشداریان داوەتێ لەوەی خۆی كانید نەكاتەوە لە ھەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ساڵی 2024.
رۆژنامەكە گوتبووی، ژمارەیەك لەو كۆمارییانەی پشتیوانی ترەمپیان كرد یان لە گەڵی كاریان دەكرد، دەڵێن: "مەزندە دهكرێت سەرۆك خۆی بۆ ھەڵبژاردنەكانی داھاتوو كاندید نەكاتەوە"، گوتیشیان: لە حاڵەتێكدا، ئەگەر ویستی خۆی دەربڕی لە خۆ كاندیدكردنەوە، ئەوان ھانی دەدەن ئەو كارە نەكات".