پێدرۆ له ماڵه‌كه‌ى خۆى تووشى پێكان بوو
گۆس هيدينك، راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی له پرێس كۆنفرانسێك به‌ر له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان به‌رانبه‌ر لیڤه‌رپوول هه‌واڵێكی شۆكی بۆ هانده‌ران و میدیاكان راگه‌یاند كاتێك وتی: دڵته‌نگم به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پێدرۆ رۆدریگێز له ماڵه‌كه‌ی خۆی تووشی ڕووداوێك بووه و لوتی شكاوه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل، له چاپی ئه‌مڕۆیدا نووسی بووی: له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه لوتی پێدرۆیان شكاند.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ش بێت، پێدرۆ له ماڵه‌كه‌ی خۆی كاتێك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بووه ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی لوتی ده‌شكێت.
گۆس هیدینك، سه‌ره‌ڕای ئه‌م رووداوه‌ی به‌سه‌ر پێدرۆ داهاتووه، به‌ڵام ناوی له لیستی یاریزانا بۆ ڕووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی لیڤه‌رپوول نه‌سڕێوه‌ته‌وه و ناوی له لیسته‌كه‌دا هه‌یه.
بڕیاره ئه‌مشه‌و له هه‌فته‌ی (30)ـه‌مینی پرێمه‌ر لیگ له كات 22:00ـی شه‌و له یاریگه‌ی ئانفیڵد یانه‌ی لیڤه‌رپوول میوانداریی چێڵسی له‌نده‌نی بكات.