توركیا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری "داعش" ده‌ستگیر ده‌كات

"هه‌ندێك له‌ گومانلێكراوه‌كان‌، هاوكاری چه‌كدارانی "داعش"یان كردووه،‌ تا به‌ره‌و ئه‌وروپا رابكه‌ن"

ئاڵای توركیا
ئاڵای توركیا

K24 - هه‌ولێر:

ئاژانسی "ئه‌نادۆڵ"ی توركیا رایگه‌یاند، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا، (19) كه‌سیان به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌‌ رێكخراوی "داعش"، له‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستگیركرد.

یه‌كه‌كانی دژه‌تیرۆری توركیا، له‌ پارێزگای "سامسون"ی باكووری ئه‌و وڵاته‌، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر (13) ماڵ، (4) هاووڵاتی سووری و (10) هاووڵاتی عێراقییان ده‌ستگیر كردووه‌، كه‌ گومانیان لێده‌كرێت، ئه‌ندامی رێكخراوی "داعش" بن.

دوای وه‌رگرتنی زانیاری نهێنی، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا، (5) گومانلێكراوی دیكه‌یان به‌هۆی تێوه‌گلان له‌ چالاكییه‌كانی "داعش" ده‌ستگیر كرد، كه‌ (2) له‌وان هاووڵاتی پارێزگای "قه‌هره‌مان مه‌رعه‌ش"ن، (2)ی دیكه‌شیان له‌ مێرسین ده‌ستگیر كردووه‌ و یه‌كێكیش له‌ "عازی عه‌نتاب".

فه‌رمانده‌ی ئه‌منی "ده‌رك"، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، "هه‌ندێك له‌ گومانلێكراوه‌كان‌، هاوكاری چه‌كدارانی "داعش"یان كردووه،‌ تا به‌ره‌و ئه‌وروپا رابكه‌ن".

سه‌رچاوه‌: RT

د.ی

Fly Erbil Advertisment