یانه‌یه‌كی توركیا وه‌كو سووپرایزێك بۆ هانده‌رانی ئه‌ستێره‌یه‌كی كوردی گواسته‌وه
ئوسامه ره‌شید یاریزانه كورده‌كه‌ی یانه‌ی سانتا كلارای پۆرتوگالی له دواساته‌كاندا بڕیاری خۆی گۆڕی و یانه‌ی رێزا سپۆرتی توركی ره‌تكرده‌وه روویكرده یانه‌ی غازی عه‌نتابی باكووری كوردستان.
گرێبه‌سته‌كه‌ی ئوسامه ره‌شید له‌گه‌ڵ یانه‌ی غازی عه‌نتاب بۆ ماوه‌ی ساڵ و نیوێك ده‌بێت و گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌های یه‌ك ملیۆن دۆلاره، ئێواری دوێنێ به فه‌رمی یانه توركه‌كه وه‌كو سووپرایزێك ئه‌ستێره كورده‌كه‌ی پێشكه‌شی میدیاكان كرد.
یانه‌ی غازی عه‌نتابی توركیا یانه‌یه‌كی باكووری كوردستانه كه ئێستا له ریزبه‌ندی چواره‌می خولی نایابی توركیا دێت و ئه‌م وه‌رزه شكستی به یانه‌كانی گه‌ڵاته‌سه‌رای، فێنه‌رباهچه و بێشكتاش هیناوه، به‌یانی ئه‌مڕۆ وێنه‌یه‌كی داناوه و نووسیبووی: چاوه‌ڕوانی سووپرایزێك بن و ئه‌ستێره‌یه‌كی نوێ به‌ڕێوه‌یه، دوای كاتژمێرێك وێنه‌ی ئوسامه ره‌شیدی بڵاوكرده‌وه كه واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه‌كه‌یان ده‌كات.
ئوسامه ره‌شید شه‌ش مانگ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی سانتا كلارای پۆرتوگالی ماوه و ئاماده نه‌بوو گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه یانه پۆرتوگالیه‌كه به ناچاری پێش ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی خۆڕایی ده‌ستبه‌رداری ببێت بڕیاریدا ئه‌م یاریزانه ره‌وانه‌ی یانه توركیه‌كه بكات، له به‌رامبه‌ر ئه‌م گرێبه‌سته‌ش سانتا كلارای پۆرتوگالی 150 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت.
ئوسامه ره‌شید له دایكبوونی شاری كه‌ركووكه و یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش كردووه له سێ ساڵی رابردوو كاپتنی یانه‌ی سانتا كلارا بووه و له وه‌رزی رابردووش نزیك بوو له په‌یوه‌ندیكردن به خولی ئیسپانی به‌ڵام گرێبه‌سته‌كه ئه‌نجام نه‌درا.