به بۆردومانی هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تی 7 چه‌كداری داعش له قه‌ره‌چوغ كوژران
ماوه‌ی مانگێكه، داعش چالاكییه‌كانی له سنووری پارێزگای كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌ددین زیاد كردووه

K24 – ھەولێر:
له‌هێرشی هێزه‌كانی ئاسمانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، له چیای قه‌ره‌چوغ 7 چه‌كداری داعش كوژران.
به‌هۆی بۆردومانی هێزه‌كانی ئاسمانی سه‌ر به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مەریكا، بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له چیای قه‌ره‌چوغ، 7 چه‌كداری ئه‌و گروپه كوژران.
هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئاسمانی سه‌ر به هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه‌یان له چه‌ند هێرشێكی ئاسمانی‌دا له‌سنووری پارێزگای كه‌ركوك، چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئه‌و چه‌كدارانه‌یان خاپوور كردووه و 7 چه‌كداریشیان له‌و بۆردومانانه‌دا كوشتووه.
ماوه‌ی مانگێكه، داعش چالاكییه‌كانی له سنووری پارێزگای كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌ددین زیاد كردووه و ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌كانییش بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه به‌رده‌وامه.