سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە سەربەست تروانشی دەکات

مه‌سرور بارزانی هاوخه‌می خۆی به‌ بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو راگه‌یاند

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2021/1/23 مەسرور بارزان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پرسە و سەرەخۆشی لە سەربەست تروانشی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی و بەرپرسی لقی یەك کرد، بە بۆ کۆچی دوایی (سەردار)ی برایەوە.

لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی حکومەت، هاوخەمی خۆی پێ راگەیاند و هیوای خواست، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

H.B