دوو ژنه به‌رپرسی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری له حه‌سه‌كه كوژران
ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا، ئیدانه‌ی تیرۆركردنی دوو ژنه به‌رپرسی خۆجێی له ده‌وروبه‌ری حه‌سه‌كه كرد و په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ چه‌كداره په‌ڕاگه‌نده‌بووه‌كانی داعش راكێشا.
K24 – هه‌ولێر:
ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا، ئیدانه‌ی تیرۆركردنی دوو ژنه به‌رپرسی خۆجێی له ده‌وروبه‌ری حه‌سه‌كه كرد و په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ چه‌كداره په‌ڕاگه‌نده‌بووه‌كانی داعش راكێشا.
هه‌ریه‌ك له هاوسه‌رۆكان "سه‌عده فه‌یسه‌ڵ هه‌رماس" و "هیند له‌تیف خزه‌یر" هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی "تل شایر"ی سه‌ر به ناحیه‌ی "دشیشه" له سنووری "حه‌سه‌كه" له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو تیرۆر كران.
ده‌سته‌ی ژنان له ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی به كارێكی تیرۆریستی وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، ئامانجی ئه‌و كرده‌وانه درووستكردنی پشێوی و تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندنه له ده‌روونی خه‌ڵكدا.
هه‌روه‌ها رایشیگه‌یاند، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به‌رده‌وامن له به‌دواداچوونی ئه‌و رووداوه و دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و به سزا گه‌یاندنیان.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی كه‌رتی حه‌سه‌كه، به‌یاننامه‌یه‌كی بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و تاوانه ده‌ركرد و به‌ڵێنی دا به‌دواداچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی بكات.
ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو، ئه‌و دوو ژنه به‌رپرسه‌یان رفاندبوو، دواتر ته‌رمه‌كانیان دۆزرایه‌وه.
سه‌رچاوه: هاوار، ئاڕ تی
وه‌رگێڕان: ئ.ر