ئەمەریكا و ئیسرائیل راوێژ لە بارەی رێككەوتنی ئەتۆمی دەكەن

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل لەگەڵ ھاوتا ئەمەریكییەكی چەندین دوسیەی ناوچەیی باس دەكەن لە سەرووشیانه‌وه‌ دوسیەی ئێران

ھەوڵەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ لێكتێگەیشتن لە بارەی رێككەوتنامەی ئەتۆمی
ھەوڵەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ لێكتێگەیشتن لە بارەی رێككەوتنامەی ئەتۆمی

K24 – ھەولێر:

لە میانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا رۆژی شەممە، راوێژكاری ئاسایشی نەتەویی ئیسرائیل، ماوێر بن شابات لەگەڵ ھاوتا ئەمەریكییەكەی، جیك سۆلیڤان باسیان كە دوسییەكانی ناوچەكه‌ كرد و لە سەرووشیانەوە دوسییەی ئێران،

سۆلیجان جاریكی دیكە جەختی لەسەر پابەندبوونی جۆ بایدن بە ئاسایشی ئیسرائیل كردەوە، ھەرەوھا پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ بەشداری و ھاوكارییەكانی بن شبات لە هه‌ماهه‌نگی دوولایەنه‌.

ھەردوو لا باسیان لە ده‌رفه‌تی بەھێزكردنی هه‌ماهه‌نگی ھاوبەش مانگەكانی داھاتوودا كرد، لەوانەش كاركردن بۆ سەرخستنی رێكارەكانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی ئیسرائیل لەگەڵ ھەر یەك لە ئیمارات، بەحرەین، سودان و مەغریب.

سولیڤان جەختیكردەوە لەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە نزیكەوە راوێژ لەگەڵ ئیسرائیل دەكات، لە بارەی ھەموو ئەو پرسانەی پەیوەستن بە ئاساییشی ناوچەكە. ھەرەوەھا بانگھێشتێكی ئاراستە كرد بۆ دەستپێكردنی دانوستانی ستراتیجی لەم نزیكانەدا، بۆ بەردەوامبوون لەسەر گفوگۆی بابه‌تیانه‌.

بڕیارە فەرماندەی ناوچەی ناوەڕاستی سوپای ئەمەریكا لەم ھەفتەیەدا سەردانی ئیسرائیل بكات، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دوسییەی ئێران.

ھەر لەم چوارچێوەیەدا، چاوەڕێ دەكرێت، سەرۆكی مۆسادی ئیسرائیل، یوسی كۆھین، لە مانگی داھاتوودا لە واشنتن چاوی بە سەرۆكی ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمەریكا، ویلیام بێرنز و سەرۆكی ئەمەریكا جۆ بایدن بكەوێت، بە مەبەستی گەیاندنی ھەڵوێستی ئیسرائیل لەباره‌ی گەڕانەوەی ئەمەریكا بۆ نێو رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران و لیستی ئەو گۆڕانكارییانەی تەلئەڤیڤ، كه‌ بۆ ھەمواركردنه‌وه‌ی ئەو رێككەوتننامەیە پێشنیازی دەكات.

Fly Erbil Advertisment