بەشیر حەداد: كۆبوونەوەكانی شاندی ھەرێم ئەرێنی بوون
داوایان كردووه پرسی مووچه تێكه‌ڵ به ململانێ سیاسییه‌كان نه‌كرێت
K24 – ھەولێر:
به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا به كوردستان24ی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌رێنی بوون و سبه‌ش درێژه به كۆبوونه‌وه‌كان ده‌درێت.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گووتیشی: گفتوگۆ له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی نوێ ده‌كرێت و له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی داتا و زانیارییه‌كانی پێویست راده‌ستی شاندی حكومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ن.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌وان داوایان كردووه پرسی مووچه تێكه‌ڵ به ململانێ سیاسییه‌كان نه‌كرێت.