فشاری دۆلار نرخی زێڕی هه‌ڵكشاند
فشاره‌كانی دۆلار بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ و وه‌به‌رهێنه‌رانیش چاودێری ئه‌و هاندانه گه‌وره‌یه ده‌كه‌ن، كه ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی جۆ بایدن، رایگه‌یاندووه.
K24 – هه‌ولێر:
فشاره‌كانی دۆلار بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ و وه‌به‌رهێنه‌رانیش چاودێری ئه‌و هاندانه گه‌وره‌یه ده‌كه‌ن، كه ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی جۆ بایدن، رایگه‌یاندووه.
له مامه‌ڵه یه‌كسه‌رییه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی له كاتژمێر (09:58)خوله‌ك به كاتی "گرینج" تۆماركراوه، نرخی زێر به رێژه‌ی (%0.2) هه‌ڵكشا و هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی زێڕ نرخی گه‌یشته (1855.40) دۆلار.
شیكه‌ره‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری، "رووس نۆرمان" پێی وایه، ره‌وشی ئابووری هێشتا له‌رزۆكه و زۆر هاندانی دارایی و نه‌ختینه‌یی له ئارادان و ئه‌مه‌ش به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت، دۆلار لاواز و زێڕ به‌هێز بێت".
ئیداره‌ی نوێی كۆشكی سپی جه‌حت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، پێویسته پشتیوانی دارایی كه‌رته‌كان بكرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری په‌تای كۆرۆنا و ئه‌و پشتیوانییه به بڕی (1.9) تریلیۆن دۆلار خه‌مڵێندراوه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
وه‌رگێڕان:ئ.ڕ