هاووڵاتییه‌ك سكاڵا له دژی كونسوڵخانه‌ی توركیا تۆمار ده‌كات
داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی ده‌كات
K24 – ھەولێر:
رۆژی هه‌ینی رابردوو فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆردوومانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تیان كرد و له‌نێویاندا شوێنی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵداری و لەئەنجامدا، هاووڵاتیه‌كی گوندی ئازادیی سه‌ر به‌حاجی ئۆمه‌ران كه‌وته ژێر بۆردومانه‌كه و نزیكه‌ی550 سه‌ر مه‌ڕ و بزنی له‌ناوچوون، له‌گه‌ڵ له‌ناوچوونی ڕووبه‌رێكی زۆری ره‌زوباخ. ئه‌و هاووڵاتییه له‌دادگای چۆمان سكاڵای تۆماركرد و داواكاره له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێڕای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی رێگا نه‌دات به‌هۆی په‌كه‌كه هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی بكه‌نه ئامانج.
ئەو ھاووڵاتییە ناوی "مەحموود حوسێن"ە، مهڕدارێكه له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری چوونە به‌رده‌م دادگای چۆمان و سكاڵای هه‌بوو. سكاڵای ئه‌و دژی كونسوڵخانه‌ی توركیایه له هه‌ولێر و تۆمه‌تباریان ده‌كات به‌و زیانانه‌ی به‌ر ماڵ و سامانی كه‌وتوون.
ئه‌م خێزانه هه‌رچی سامانی ئاژه‌ڵی و ره‌زوباخی هه‌یانه و به‌ری ره‌نجی سی ساڵیانە و به له ده‌ستدانی قاچی دووكه‌سی خێزانه‌كه پێكیانهێناوه، له چاو ترووكانێكدا و به هۆی بۆمبارانەكانی فڕۆكه‌كانی توركیا له‌ده‌ستیان داوه.
له‌دوای نێوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی رابردوو فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆردومانی چه‌ند شوێنێكی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تیان كرد، له‌ناویاندا شوێنی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵداری هاووڵاتیه‌كی گوندی ئازادی لە دووری سه‌د مه‌تر له‌گوند و ڕێگای هامڵتۆن سه‌ر به‌شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران كرایە ئامانج، زیانه‌كانیش به‌گوته‌ی سكاڵاكار بریتی بوون له له‌نێوچوونی (542) سه‌رمه‌ڕ و بزن و سووتانی بڕێكی زۆری ئالیك كه به(10)ملیۆن دینار ده‌خه‌مڵێنرێت له‌گه‌ڵ زیانی (5)ملیۆن دینار له‌ناوچوونی ره‌زوباخ و كه‌لوپه‌لی شوێنه‌كه.