نه‌زمی حزوری: ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، نه‌ده‌كرا بێته دی، ئه‌گه‌ر ئارامی و ئاسایش سه‌قامگیر نه‌بووایه
"ئه‌مه راستییه كه هه‌رێمی كوردستان له قۆناغێكدایه توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆری هه‌یه"
K24 - هه‌ولێر:
نه‌زمی حزوری، كونسوڵی گشتی فه‌ڵه‌ستین له هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی ژووری هه‌واڵی كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و پێشكه‌وتن و گه‌شه ئابوورییه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، نه‌ده‌كرا بێته دی، ئه‌گه‌ر ئارامی و ئاسایش سه‌قامگیر نه‌بووایه، جه‌ختیشیكرده‌وه، رۆڵی سه‌رۆك بارزانی بۆ رووحیه‌تی دانووستان مایه‌ی خۆشحاڵی ئێمه‌یه".
نه‌زمی حزوری گوتی: "ئه‌مڕۆ دیداریكمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی هه‌بوو، به‌ناوی دیپلۆماتییه‌تی عه‌ره‌بی قسه‌مان كرد، كه پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، كه كوه‌یت و ئیمارات و میسر و ئه‌رده‌ن و ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵی ئه‌نجام دا، ئامانجی ئه‌م دیداره، توندوتۆڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و پیرۆزباییكردنی ساڵی نوێ بوو، ئێمه هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنه‌كانیان پشتیوانی ده‌كه‌ین، به تایبه‌تی تیرۆر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوربانییان له پێناوی كوردستان داوه و سه‌ركه‌وتنیان تۆماركردووه، له‌گه‌ڵ گه‌یاندنی سڵاوی سه‌رۆكه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ سه‌رۆك بارزانی، هیوای ئه‌ومان خواست، كاره‌كان به باشترین شێواز بێت و په‌یوه‌ندی هه‌ولێر و به‌غدا ببێته مایه‌ی به‌هێزكردنی ئاشتی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و كورد، كونسوڵی گشتی فه‌ڵه‌ستین گوتیشی: "ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له نێوان هه‌ردوو گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و كورد هه‌یه، په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووییه، نه‌وه له‌دوای نه‌وه هه‌بووه، به چه‌ندین قۆناغدا گه‌شه‌ی كردووه، ئێمه نامانه‌وێت له‌سه‌ر یه‌ك قۆناغدا بوه‌ستین، په‌یوه‌ندییه‌كه هه‌ر له "سه‌ڵاحه‌ددین"ی پاڵه‌وان، كه توانی قودس ئازاد بكات، هه‌یه و گه‌شه‌ی سه‌ندووه، له مێژووی هاوچه‌رخدا په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ومان هه‌یه، ئێستاش په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان سه‌ركردایه‌تی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی كوردی هه‌یه، پێشتریش په‌یوه‌ندی نێوان "یاسر عه‌ره‌فات" و "مه‌لا مسته‌فا بارزانی" په‌یوه‌ندییه‌كی نایاب بووه، ئێستاش له‌گه‌ڵ "سه‌رۆك بارزانی" و خوالێخۆشبوو "مام جه‌لال تاڵه‌بانی"، تا سه‌رده‌می "مه‌حمود عه‌باس" په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ هه‌یه".
حزروی روونیكرده‌وه، "له دیداره‌ی ئه‌مڕۆ به ناوی ئه‌وان قسه‌م كردووه و گوتوومه، سه‌رۆك بارزانی مه‌دالیای شه‌ره‌فی به‌سه‌ر سینگه‌وه به‌ستووه، له رێگه‌ی حیكمه‌تی بیركردنه‌وه‌ی ئاراسته‌كانی، بۆ هه‌مووانی سه‌لماندووه، بۆیه ئێمه رێزێكی زۆری بۆ ده‌نوێنین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پشتوانییه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ی له په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان كردووه، باوه‌شی بۆ نزیكه‌ی (2) ملیۆن ئاواره‌ی عێراق و په‌نابه‌ری سووریا كردووه‌ته‌وه، ئه‌م ژماره‌یه كه‌م نییه، جگه له‌وه‌ش ئه‌و خزمه‌ته‌ی له رووی په‌روه‌رده و ته‌ندوورستی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه كردوویانه، كارێكی گه‌روه‌یه، ئه‌مه نیشانه و ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه، هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی ئارامه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه له ئه‌نجامی ئه‌و قوربانییه‌ی پێشمه‌رگه داویه‌تی له ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستان، به‌های خۆی هه‌یه، ئه‌مه راستییه كه هه‌رێمی كوردستان له قۆناغێكدایه توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆری هه‌یه".
سه‌باره‌ت به رۆڵی ئاشتییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی كرد، "ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه، پێویسته ئاشتییه‌كی به‌رده‌وام له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌بێت، چونكه پێویسته ئه‌و ناكۆكییانه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌شێوه‌ی دانووستانێكی دییموكراتییانه، تا ببێته به‌هێزكردنی برایه‌تی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، ناكرێت رووبه‌ڕووی تیرۆر ببینه‌وه و له ناوخۆدا ناكۆكی هه‌بێت، هیوادارین كونسوڵخانه و باڵیۆزخانه‌كان له عێراق، رۆڵی ئه‌رێنی له درووستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ ببینن".
نه‌زمی حزوری، رۆڵی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئاشته‌وایی به‌رزنرخاند و جه‌ختی كرده‌وه، "له دیداره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و دیداره‌كه‌ی به‌ر له (5) رۆژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان "مه‌سرور بازانی"، ئه‌و رووحیهتییهی بۆ دانووستان هه‌یانه، ئێمه خۆشحاڵ ده‌كات و هانمان ده‌دات زیاتر ئه‌م زمانه توند بكه‌ین، كه گفتوگۆ و دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌بێته مایه‌ی له‌ناوبردنی ئه‌و ناكۆكییانه‌ی هه‌ن، ده‌بێته دابینكردنی ئاشتی و ئارامی بۆ هه‌موو عێراق".
روونیشیكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ به سه‌رۆك بارزانیمان راگه‌یاند، ئه‌و پێشكه‌وتن و گه‌شه ئابوورییه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، نه‌ده‌كرا بێته دی، ئه‌گه‌ر ئارامی و ئاسایش سه‌قامگیر نه‌بووایه، كه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابینكراوه، ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند، هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌سه‌ر عه‌ره‌ب، هه‌ڕه‌شه‌كردنه له‌سه‌ر بارزانی، له راستیدا ئه‌م هه‌سته ویژدانییه، ره‌هه‌ندێكی نیشتمانی گه‌وره‌ی هه‌یه".
د.ی