ئه‌حمه‌د سه‌فار هه‌واڵێكی "دره‌و میدیا" به‌درۆ ده‌خاته‌وه
"پێویسته ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، راستییه‌كان وه‌كو خۆی بگوازنه‌وه و یاری به لێدوانه‌كان نه‌كه‌ن و بۆ دڵنیابوونه‌وه له راستییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر له زمانه‌كه تێنه‌گه‌یشتن"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌واڵێكی "دره‌و میدیا"، له باره‌ی پرسی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم، به‌درۆ ده‌خاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك راست نییه.
ئه‌حمه‌د سه‌فار له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وێڕای به‌درۆخستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی "دره‌و میدیا" روونیده‌كاته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆیه‌كی روون و راشكاوانه كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌قێكی تایبه‌ت به پشكی هه‌رێمی كوردستان، له پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی 2021 عێراق، وه‌ك ئه‌وه‌ی له مادده‌ی 11ی پرۆژه یاساكه هاتووه.
سه‌فار ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێویسته ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، راستییه‌كان وه‌كو خۆی بگوازنه‌وه و یاری به لێدوانه‌كان نه‌كه‌ن و بۆ دڵنیابوونه‌وه له راستییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر له زمانه‌كه تێنه‌گه‌یشتن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌قێكی دیاریكراو رێكبكه‌ون، هێشتا پێویستی به ئاڵوگۆڕی داتا و زانیاری و بیروڕا هه‌یه.
سایتی "دره‌و میدیا" هه‌واڵێكی له‌سه‌ر زاری ئه‌حمه‌د سه‌فار بڵاوكردووه‌ته‌وه، گوایه حكومه‌تی هه‌رێم به داوایه‌كی به‌غدا رازی بووه به‌وه‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت بداته به‌غدا، به‌ڵام ئه‌حمه‌د سه‌فار ره‌تیده‌كاته‌وه لێدوانی له‌و جۆره‌ی دابێت.
هاوكات سەرچاوەیەکی ئاگادار له كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێم له به‌غدا بە کوردستان24ی راگەیاند: "حکومەتی هەرێم رازی نەبووە بە رادەستکردنی دۆسیەی نەوت بە بەغدا، ئەو دەنگۆیەی لەو بارەیەوە بڵاوبووەتەوە ھیچ بنەمایەكی نییە، مەرجی لەو شێوەیەش نادەستوورییه و ئاستەنگ بۆ رێككەوتن دروست دەكات".